چیرۆکى کوشتنی ئامینه‌و شه‌وبۆ
Tuesday, 05 June 2007
سایتى هاوڵاتى: لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن کۆمڵێک ڕێکخراوەوە دەرکراوە تیایدا چیرۆکى كوشتنى دوو ئافرەت دەگێڕنەوە و ئیدانەى دەکەن.
دەقى
بەیاننامەکە:
حاڵه‌تێکی باوه‌ڕپێنه‌کراوه کاتێک ده‌بیستی که کچێکی 12 ساڵان له‌لایه‌ن باوکیه‌وه
زۆر دڵڕه‌قانه ده‌کوژرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی باوکه گومانی هه‌بووه که کچه‌که‌ی
په‌یوه‌ندی به کوڕێکی 24 ساڵه‌ی دراوسێیانه‌وه هه‌بووه. ئه‌مه ڕوداوی کوژرانی
ئامینه‌ی 12 ساڵه که‌له 5ی ئایاری 2007 له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
مافی مرۆڤ له شاری هه‌ولێر ده‌کوژرێت!.
به‌پێی هه‌واڵ باوکی ئامینه یه‌کێکه له ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌کانی ی.ن.ک وتا
ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌و سزایه‌کی یاسایش له‌سه‌ر تاوانی کوشتنی کچه‌که‌ی نه‌دراوه!.
ده‌گێرنه‌وه که ئامینه پێش کوشتنه‌که‌ی زۆر له باوکی پاڕاوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت
دوو جار قاچی باوکیشی ماچ کردووه تا نه‌یکوژێت، به‌ڵام دڵڕه‌قی باوکی هه‌موو
پاڕانه‌وه‌و نزاکانی ئامینه‌ی پشت گوێخست و زۆر به خوێن ساردیه‌وه کوشتی!.
یه‌کێک له قوربانیه‌کانی تری تاوانه‌کانی ”شه‌ره‌ف” له کوردستان، شه‌وبۆ ته‌مه‌ن
19 ساڵانه که به پێی قسه‌ی باوکی له‌لایه‌ن مێردوو که‌س و کاری مێرده‌که‌یه‌وه
له 12ی ئایاردا کوژراوه. مێرده‌که‌ی ناوی (هـ.م.ع) ە و (له‌به‌ریتانیا ناوی (ن.م)ه
و مافی په‌نابه‌ری هه‌یه.
وا باس ده‌کرێت که شه‌وبۆ له‌لایه‌ن که‌سوکاری مێرده‌که‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌کرێت
و به‌نابه‌دڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی باوکی، که‌سوکاری (هـ) تاوانی ئه‌وه‌یان خستبووه
پاڵی که ژماره‌یه‌کی "نه‌ناسیاو" له ناو مۆبیله‌که‌یدایه. کاتێک (هـ) ده‌گه‌ڕێته‌وه،
له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌ی خۆی، شه‌وبۆ ده‌به‌ن بۆ سه‌یران بۆ شارۆچکه‌ی دوکان و له‌وێ
پاش ئازاردانێکی زۆر‌و شکاندنی چه‌ند شوێنێکی گیانی به حه‌وت فیشه‌ک ده‌یکوژن. به‌پێی
قسه‌ی باوکی شه‌وبۆ دوو که‌سی تر له‌تاوانی کوشتنه‌که‌دا به‌شدارن. (س.م.ع) و (م.ع)"
وه هه‌ردوکیان له‌به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌رییان هه‌یه.
ئاشکرایه که‌ئه‌م تاوانبارانه کاتێک که یه‌کێک له ئه‌ندامانی ژنی خێزانه‌کانیان
ده‌کوژن هه‌ست ناکه‌ن که له دوایدا سزا ده‌درێن، ئه‌مه حاڵه‌تێکی ئاساییه له
کوردستان که تاوانبارانی کوشتنه‌کانی شه‌ره‌ف سزا نادرێن!
بارودۆخی کوردستان بۆ ژنان زۆر ترسناک بوه‌و له‌وه‌ش ناچێت ده‌سه‌ڵاتداران هیچ ڕێگه‌وشوێنێک
بدۆزنه‌وه بۆ پاراستنی گیانی ژنان. به‌پێی هه‌واڵه‌کان به‌ته‌نها له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا
12 ژنی تر له کوردستان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه کوژراون یان خنکێنراون یان
سوتێنراون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که "شه‌ره‌فی له‌ده‌ستچویان" بکڕنه‌وه! هه‌موو
ئه‌م تاوانه جه‌رگبڕانه له‌دوای کوشتنی "دۆعا" وه دێن که‌له 7ی ئاپریلی 2007 له
شارۆچکه‌ی به‌عشیقه به‌به‌رد کوشتیان!
"کوشتنی شه‌ره‌ف" له‌کوردستانی عێراق بۆته په‌تایه‌کی کوشنده‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی
حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی یه‌که‌مه که کۆتاییه‌ک بۆ ئه‌م جه‌نگه نهێنیه بهێنێت
که‌له‌دژی ژنان به‌ڕێکه‌وتوه.
ژنانی کوردستان بۆ به‌هێزکردنی خه‌باتیان له‌دژی تووندوتیژی وکوشتنیان، پێویستیان
به پاڵپشتی ئێمه‌و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ حکومه‌تی
هه‌رێم بۆ دانانی یاسایه‌کی یه‌کسانیخوازانه که یه‌کسانی دابین بکات و که‌رامه‌تی
ژنانی کوردستان بگێڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌رکی حکومه‌تی به‌ریتانیایه که ئه‌و
تاوانبارانه‌ی که شه‌وبۆیان کوشت و په‌نابه‌رن له‌م وڵاته ده‌سگیریان بکات و به‌دادگایان
بگه‌ێنێت!
هۆزان
محمود :نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد – کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات – کێرکلیس
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستێنیی کورد رۆژئاوا و به‌ریتانی-کێرکلیس
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورد – کێرکلیس
په‌یوه‌ندی:
هۆزان محمود
houzan73@yahoo.co.uk
hawlati