كوشتنی سازان
ورده‌كاریی كوشتنی ئافره‌تێكی كورد له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له ئه‌ڵمانیا
وه‌رگێڕانی: كنێر حه‌سه‌ن خانم ـ ئه‌ڵمانیا
10.10.2007
دانپێدانانێكی تۆقێنه‌ر
هێمنییه‌كی ترسناك باڵی به سه‌ر هۆڵی دادگای میونشندا گرتبوو، كاتێك عێراقییه‌كی
ته‌مه‌ن 35 ساڵ هۆی برینداركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به هۆی چه‌قۆوه دواتر سووتاندنی
له سه‌ر شه‌قام خسته‌روو.
ئه‌و هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بوو له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌و وتی «ئه‌و ده‌بووایه
وای هه‌ڵسوكه‌وتبكردایه له پێناو كولتوور‌و ئاییندا. رامیاریی ئه ڵمانیاش رۆڵی
هه‌بووه له ئه جامدانی ئه‌م كاره‌ی.«
پیاوه بێهێزه‌كه وتی «..نه‌خێر..« له به‌رانبه‌ر دادگای سوێندخواردن، ئه‌مه‌ی
دووپاتكرده‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌و لێی په‌شیمان نیه. (ئه‌و ئاماده‌یه
له هه‌مان حاڵه‌تدا دووباره‌ی بكاته‌وه). هاوسه ره‌كه‌م سزای خۆی وه‌رگرت‌و له
هه‌مان كاتدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێ ده‌ستی
هه‌بووه له كوشتنی ئه‌ودا له‌لایه‌ن منه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنان لێره
مافێكی زۆریان پێدراوه‌و وایانلێهاتووه بێشه‌رمانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. ئه‌مه
وشه‌كانی پیاوه تاوانباره‌كه بوون.
برینداركردنی به چه‌قۆوه به‌نزینكردن به‌سه‌ریدا
ئه‌و له‌سه‌رخۆ ئه‌دوا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گه‌شتێكی بدوێ. (ك. م. ر.)ی ته‌مه‌ن
35 ساڵ به‌رده‌وام بوو له لێدوانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی
سازان بایز عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 24 ساڵ‌و هۆی به‌سه‌ختی برینداركردنی به‌چه‌قۆوه‌و
پاشان به‌زینكردن به‌سه‌ریداو سووتاندن‌و داگیرساندنی جه‌سته‌ی. ئه‌و رایگه‌یاند
كه كولتوور‌و ئایین ئه‌ركی كوشتنی ئه‌ویان خستووه‌ته ئه‌ستۆ‌و ده‌بووایه به‌ئه‌نجامی
بگه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ها باوكی هاوسه‌ره‌كه‌شی واته باوكی سازانیش داوای ئه‌نجامدانی
ئه‌م كاره‌ی لێكردووه‌و، ویستوویه‌تی سازان له‌ژیاندا نه‌مێنێ چونكه ناو‌و شه‌ره‌فی
بنه‌ماڵه‌كه‌یانی له‌كه‌داركردووه. (گه‌ر تۆ سازان نه‌كوژی من تۆ ده‌كوژم) ئه‌مه
گوایه وشه‌كانی باوكی سازانن. تاوانی سه‌ره‌كیی ئه‌م ژنه گه‌نجه‌ش ئه‌مه‌یه
ویستوویه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاببێته‌وه.
25/10/2005رۆژێكی شادیبه‌خش بوو بۆ سازان چونكه له‌م به‌رواره‌دا له (ك) جیاده‌بووه‌وه،
ئه م پیاوه‌ی كه دایك‌و باوكی سازان به‌زۆر بڕیاری هاوسه‌رگیریی كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ
ئه‌ودا دابوو بێره‌زامه‌ندیی سازان، ئه‌م پیاوه‌ی كه سازانی خۆشنه‌ده‌ویست‌و هه‌میشه
به‌سه‌ختی لێیده‌داو ئازاری پێده‌گه‌یاند به راده‌یه‌ك كه پۆلیس په‌یوه‌ندیكردن
به ژنه‌كه‌ی لێقه‌ده‌غه‌كرد. له‌كاتژمێر 14:30ی ئه‌م رۆژه واته
25/10/2006سازانی گه‌نج دووباره بووه‌وه به‌ئافره‌تێكی ئازاد‌و له‌پیاوه‌كه‌ی
جیابووه‌وه. له‌دوای بڕیاری دادگا سازان به هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێ «ئه‌مڕۆ به‌خته‌وه‌رترین
رۆژه له ژیانمدا.«
دوای سێ كاتژمێر سازان بایز عه‌بدوڵا ده‌كوژرێ. خه‌ڵكانێكی زۆر له‌شه‌قامی
Leibnitz-Meier له Garching شایه‌تیی كوشتنه‌كه‌ی سازان ده‌ده‌ن. له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی
سه‌ره‌تای شه‌قام ئافره‌تێك كه سازان‌و (ك) ده‌ناسێ كارده‌كات‌و سازان له‌م مه‌ترسییه
ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و پێیراده‌گه‌یه‌نێ كه چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا (ك) له‌وێ
بووه‌و به‌ر له‌رۆیشتن پێیوتووه كه ئه‌مڕۆ سازان به‌حه‌ق ده‌گه‌یه‌نێ. ئافره‌ته‌كه
سازانی له‌م مه‌ترسییه ئاگاداركرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ژیانی ده‌كرد‌و پێیوت:
(ك) ده‌تكوژێ!!!!.. به‌ڵام سازان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به گرنگ نه‌زانی‌و، خۆی‌و كوڕه ته‌مه‌ن
پێنج ساڵه‌كه‌ی قاوه‌خانه‌كه‌یان جێهێشت به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
هێرشكردنه‌كه له ناوه‌راستی شه‌قام روویدا، پیاوه عێراقییه‌كه 13 شوێنی به‌چه‌قۆكه‌ی
ده‌ستی له‌جه‌سته‌ی سازان برینداركرد كه‌تازه لێی جیاببووه‌وه، دوای ئه‌مه به‌ره‌و
سه‌یاره‌كه‌ی چوو قوتووێكی پڕ له به‌نزینی هێناو كردی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی بریندار‌و
نیوه زیندووی سازاندا كه‌هێشتا له‌ژیاندا مابوو، گڕی به‌ردایه جه‌سته‌ی.
دانیشتووانی ئه‌م ماڵانه‌ی له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه نیشته‌جێبوون له بالكۆنه‌كانیانه‌وه
بوتڵی پڕ له ئاو‌و په‌ڕۆی ته‌ڕیان ده‌خسته خواره، رێبواره‌كان هه‌وڵیاندا یارمه‌تی
ژنه سووتاوه‌كه بده‌ن‌و منداڵه سه‌رلێشێواوه‌كه‌یان برده شوێنێكی دڵنیا كه هه‌موو
كاره‌ساته‌كه‌ی به‌چاوی خۆی بینیبوو. كارمه‌ندێكی (Kripo)* كه‌له‌م شوێنه نیشته‌جێبوو
دوای بیستنی هاوارێكی به‌تین له‌وێ ئاماده‌بووبوو، پیاوه عێراقییه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
من ویستوومه بیكوژم
ئه‌و له‌به‌رده‌م دادگادا وتی (من ویستوومه بیكوژم)و (من گه‌ر پیاوبم ئه‌م كاره
ده‌كه‌م). ئه‌و به‌ر له‌نۆ مانگ ئه‌م پلانه‌ی داڕشتووه‌و زۆر به‌وردی بیری له‌كه‌ره‌سته‌كانی
ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كردووه‌ته‌وه، وه‌ك چه‌قۆ بۆ كوشتنی‌و، به‌نزین،... تاد
( له‌به‌رئه‌وه‌ی سازان هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی ژیانی داخستم) خۆی‌و له‌گه‌ڵ
گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی سازان‌و.. ئاواتی جیابوونه‌وه‌ی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌رانه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ عێراق. قه‌ده‌غه‌بوونی بینینی كوڕه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه‌ی
پێبسووتێنێ. ئه‌و ته‌نانه‌ت دووئامێری كاره‌بایی ئازاردانی(Elektroschocker) له‌گه‌ڵ
خۆیدا هه‌ڵگرتبوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاسانه‌ی, گه‌ر ویستیان یارمه‌تیی
سازان بده‌ن‌و رێ به ئه‌و بگرن كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.
(ك) به‌ر له ده ساڵ هاتووه‌ته ئه‌ڵمانیا. كوردێكی خه‌ڵكی قه‌ڵادزه‌یه له
باكووری عێراق. داواكه‌ی بۆ مافی په‌نابه‌رایه‌تی ره‌تده‌كرێته‌وه‌و له چاوه‌ڕوانی‌و
مۆڵه‌تدانی كاتیدا ده‌هێڵرێته‌وه. بۆیشی نه‌بووه به ه‌یچ شێوه‌یه‌ك میونشن
جێبێڵێ. ئه‌و كه له‌وڵاتی خۆی كاری فیته‌ری بووه‌و له میونشن وه‌ك شاگرد چه‌ند
ئیشێكی كردووه، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ باری ژیانی نوێی رابێت. نزیكه‌ی چوار
جار به‌رێگای قاچاغ سه‌فه‌ری بۆ‌وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه میونشن. ئه‌و
له كوردستان به‌خێزانه‌كه‌ی وتووه، كه ده‌یه‌وێ كچێكی بۆ بدۆزنه‌وه تا
بیكات به‌هاوسه‌ری خۆی.
ئاهه‌نگی گواستنه‌وه به‌هه‌ڕه‌شه‌و لێدان
خێزانه‌كه‌ی (ك) سازانیان بۆ دۆزییه‌وه. دوای یه‌كتر بینینێكی نیو كاتژمێری، كه
تا ئه‌وكات زۆر نامۆ بوون به‌یه‌كتری، رۆژی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه ده‌ستنیشانكراو
سازان دڵخۆشبوو پێی. ئه‌مه وشه‌كانی (ك) بوون به‌رانبه‌ر دادگا. به‌ڵام سازان
دوای ئه‌وه‌ی دڵی خۆی لای هاوڕێیه‌كی نزیكده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ كه باوكی به‌زۆر‌و
به‌لێدان بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌و هاوسه‌رگیرییه ناچاری كردووه. كوڕه‌كه‌شی به‌ناوێك
ناوده‌نێ كه له 21/8/2001 له دایكبووه به كوردی مانای فرمێسك ده‌گه‌یه‌نێ.
بێگومان سازان ئه‌و ژنه نه‌بوو، كه (ك) ده‌یویست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش مافی
په‌نابه‌ری پێنه‌دراو، له چاوه‌روانیدا هێڵرایه‌وه، به‌ڵام زۆر به‌خێرایی فێری
زمانی ئه‌ڵمانی بوو، هاوڕێی زۆری هه‌بوو، هه میشه ده‌م به‌پێكه‌نین بوو، حه‌زی له
خوێندنه‌وه بوو، ئه‌و ئاواتی ئه‌وه‌بوو ببێته نووسه‌ر. گرژی‌و ئاڵۆزیی
نێوانیان هه‌میشه قووڵتر ده‌بوو. له‌ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌م جار سازان
سكاڵانامه‌یه‌كی له‌سه‌ر (ك) پێشكه‌شكردو، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی خنكاندن له‌لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن دكتۆرێكیشه‌وه نیشانه‌كانی هه‌وڵی ئه‌م
خنكاندنه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سازان ده‌ستنیشانكرا. ئیدی (ك) بۆی نه‌بوو ه‌یچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به سازانه‌وه بمێنێ‌و به هۆی بڕیارێكی یاساییه‌وه (ك) بۆی نه‌بوو ته‌نانه‌ت
له 300 مه‌تر كه‌متر له سازان‌و ماڵه‌كه‌ی نزیكبێته‌وه . هه‌ر به‌پێی ئه‌م
بڕیاره (ك) بۆی نه‌بوو كوره‌كه‌ی ببینێ. سازان ترسی له‌وه هه‌بوو ئه‌و منداڵه
كه‌ی بنێرته‌وه بۆ عێراق.
هه‌رگیز به بڕیاری په‌یوه‌ندینه‌كردن به‌سازانه‌وه پابه‌ندنه‌بوو
ئه‌و هه‌رگیز پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نه‌بوو. هه‌میشه له هه‌ڵێك گه‌ڕاوه بۆ
ئازاردانی سازان، جارێكیان له شوێنی وه‌ستانی پاس چاوه‌رێی ده‌كات‌و زۆر به‌سه‌ختی
لێیده‌دات، جارێكی تر سندوقی پۆستی ده‌شكێنێ‌و، به‌هۆی په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه به
دیواریدا هه‌ڵده‌چێ‌و كاسێتێكی بۆ له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌خاته ژووره‌وه كه ئه‌م
و‌شانه‌ی تێدا تۆماركراوه (سازان به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م ده‌چێ، ژنێك كه له ئه‌ڵمانیا
پێیده‌وترێ بێ‌ئابڕوو كاری بێ‌ئابڕوویی ده‌كات باشتره له ژنێك كه گوێڕایه‌ڵی
پیاوه‌كه‌ی نه‌بێت). پۆلیس نه‌یده‌زانی چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌و هه‌میشه
له دژی سكاڵاكان به‌رگریی له‌خۆیده‌كرد.
خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌مه كاره‌ساتی هه‌ڵوه‌راندنی رۆحی په‌پوله ئاسای ژنێكی گه‌نج
بوو له تاراوگه، كه به‌پێنووسیRupp Doinet نووسرابوو.
دادگا له به‌رواری 11.10.2007 بڕیاری به‌ندبوونی تا هه‌تایی به‌سه‌ر تاوانبار (ك)دا
سه‌پاندو كوڕه شه‌ش ساڵه‌كه‌شی دوای كوژرانی دایكی لای خێزانێكی خێرخواز ژیان به‌سه‌ر
ده‌بات‌و په‌روه‌رده ده‌كرێ.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن
رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی Rupp Doinet
نووسراوه‌و له‌سایتی Stern بڵاوكراوه‌ته‌وه.