
هه وله کان
چیرۆكی كوشتنی
ئه‌ندازیارێكی كچ به‌ده‌ستی كوره مامه‌كه‌ی
29.05.2008
كوشتنی مرۆڤ یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، گەر كوژراوەكە ئافرەت بێ یان پیاو، هیچ لە
مەسەلەكە ناگۆڕێ. مادام بكوژ وێرای گیانی مرۆڤ لە ناو ببات، ئیدی ئەوە تاوانە
گەورەكەی ئەنجام داوەو دەبڕێتەوە، پاساویش هەرچییەك بێت، ناتوانێ رەوایەتی بداتە
كارەكە.
بەڵام پاڵنەری تاوانیش رۆڵی هەیە لەوەی تاوانەكەی هێندەی دیكە گەورەتر بكات..
ئەوانەی تاوانی وەها دەكەن هیچ بەزەیی و میهرەبانی و خۆشەویستییەكان لە دڵدا نییە،
ئەی ئەگەر كەسێك پاڵنەری تاوانەكەی گەڕاندەوە بۆ خۆشەویستییەك و پاشانیش بێبەش بوون
لەو خۆشەویستییە بكاتە پاڵنەری تاوانەكەی..؟
ئیدی ئەمە وەكو پەندەكەی لێدێت كە دەڵێ(عوزر لە قەباحەت گەورەترە) لەم رووداوەدا
كوڕێكی گەنج كچە مامێكی خۆی خۆشدەوێ و لەبەر ئەوەی ماڵە مامی، كچەكەی نادەنێ، ئیدی
ئەویش بەریشی خۆی رەوا دەبینێ كە كچە بكوژێ و لە كۆڵ خۆی و دنیای بكاتەوە، هەروەك
بەخۆی چەند جارێك رایدەگەیاند..
خۆشەویستییەكی یەك لایەنە
(حاجی كەمال)، پیاوێكی گران و خاوەن كەسایەتی خۆی بوو، ئەو كە پیاوێكی نیمچە
دەوڵەمەند بوو، خێزانەكەشی لە ئاست كەسایەتییەكەی دابوون. (حاجی كەمال) سێ كچ و دوو
كوڕی هەبوون، هەمووشیان لە قۆناغی زانكۆدا بوون، یان زانكۆیان تەواوكردبوو.
یەكێ لە كچەكانی كە ئەندازیاری رێگاوبان دەبێ و ناوی (شیلان) دەبێ، دووچاری گرفتی
خۆی دەبێ لەگەڵ یەكێ لە كوڕە مامەكانی، كە ناوی (تەها) بوو، پەیوەندی نێوان ماڵی
حاجی كەمال و ماڵی عزەدینی برای، كە دەكاتە ماڵی (تەها)، پێش ئەوەی هیچ تەنگژەیەك
لە نێوانیاندا سەرهەڵبدات بێ خەوش بوو، بگرە گەرم و گوڕیش بوون لەگەڵ یەكتری، تا
ئەوكاتەی (تەها) كێشەكەی دروستكرد. كێشەكەش لەوكاتەوە دروست دەبێ (شیلان) كە كۆلێژ
تەواو دەكا، (تەها) هەستی بۆی دەجوڵێ و بەهیوای ئەوە دەبێ كە بیدەنێ.
(تەها) كە تەمەنی (21) ساڵی دەبێ و بەكاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل خەریك دەبێ و لە
رووی بیركردنەوەو رۆشنبیریشەوە لێكجیاواز و لێكدوور دەبن، رۆژ بە رۆژ هەستی
بەرامبەر بە (شیلان) گەرمترو بە جۆشتر دەبێ، یەك دووجار رێكدەكەوێ كە (تەها) بە
تەنها لەگەڵ (شیلان)دا دوو بە دوو دابنیشن، وەك دوو ئامۆزا قسە بكەن (تەها) لەو یەك
دووجارەدا، سەرەتا بە ناڕاستەوخۆ هەستی خۆی لە (شیلان) دەگەیەنێ و ئەویش هەر بە
ناڕاستەوخۆ تێیدەگەیەنێ كە ئەو وەك ئامۆزایەك تەماشای دەكات و هیچ مەیلێكی بۆ ئەو
نییە، ئەمە دادی (تەها) نادات و لە دواجاردا بە ئاشكرا‌و بێ پەردە پێی دەڵێ كە
خۆشیدەوێ.
(شیلان)یش، ناچار دەبێ كە بە راستەوخۆ تێیبگەینێ كە نەخێر ئەو هەرگیز وەك خۆشەویست
نەیتوانیوەو ناشتوانێ خۆشی بوێ و ئەوان لە زۆر شت لە یەك جیان.. گفتوگۆیان
تاڕادەیەك گەرموگوڕ دەبێ لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام دواجار (شیلان) كۆتایی پێ دێنێ و
پێی دەڵێ كە جارێكی تر ئەو باسەی لەگەڵ نەكاتەوە ئەگەرنا نەیەتە ماڵیان.. پاش ئەوەی
(شیلان) لای خۆی مەسەلەكەی بڕاندەوە، (تەها) هێندەی دیكە شێتگیر بوو، رشتترو سوورتر
بوو لەوەی كە (شیلان) بخوازێ، ئینجا بە دایك و باوكی خۆی دەڵێ وەڵامی(شیلان)یشیان
پێ دەڵێ.. باوكی تێیدەگەیەنێ كە ئەو مەسەلەیە لە مێشكی خۆی دەربكات و پێی دەڵێ:
كوڕم تۆ و (شیلان)یان نەگوتووە، ئەو بڕوانامەی هەیەو شوو بە كەسێكی وەك خۆی دەكات،
كە لە خۆی بوەشێتەە، ئاخر تۆ نە بڕوانامەت، نە وەزیفەیەكت هەیە، نە هەستی بۆ تۆ
دەجووڵێ، تۆ بۆچی بوویتە قیڕوبنیشت بەو كچەوە نووساوی.
باوكی هەرچەند كۆشش دەكات و هەوڵ دەدات پەشیمانی بكاتەوە، بێ سوود دەبێ، (تەها) هەر
سوور دەبێ لەسەر ئەوەی كە بچێتە داخوازی و دەبێ مامیشی قایل بكات.. باوكی ناچار
باسەكە لەگەڵ(حاجی كەمال)ی برای دەكاتەوەو هەموو مەسەلەكەی بۆ باس دەكات، ئەویش پێی
دەڵێ: ئەگەر (شیلان) زاڵی بوو، ئەمن بە كراسی بەری دەیدەمێ بەڵام، ئەگەر رازی
نەبوو، دەبێ دەستی لێ هەڵبگرێ و ئەو بیرە لە مێشكی خۆی بسڕێتەوە، باوكی دێتەوەو
هەڵوێستەكەی (حاجی كەمال)ی برای بۆ (تەها) دەگێڕێتەوەو پێشی دەڵێ: ئەوە مامت وەها
پیاوانە هاتە پێش ئەتۆش پیاوبە، ئێمە دەچینە داخوازی ئەگەر (شیلان) رازی نەبوو پێت،
ئیتر جارێكی تر ئەو باسە ناكەیەوەو نە دڵی شیلان و نە دڵی مامت عاجز ناكەی،(تەها)
بەو مەرجە رازی دەبێ.
ئینجا كە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ داخوازیكردن، رۆژی دیاریكراو دەچنە داخوازی، هەموو
لایەك رازی دەبن بەو مەرجەی (شیلان) رازی بێ و قسە قسەی ئەوە، (شیلان)یش هەڵوێستی
خۆی دووپات دەكاتەوەو لە هەموو لایەك دەگەیەنێ كە پێشتریش چی بە (تەها) گوتووەو
ئێستاش هەمان هەست و بیروبۆچوونی هەیە.. وەك داخوازیكەر رەتی دەكاتەوە، بەڵام وەك
كوڕە مامێك نەخێر.
كوشتنێكی بێ ئاگایانە
كە لە ماڵی (حاجی كەمال)ی مامی دێنەوە، (تەها) رەنگی زەرد هەڵدەگەڕێ و دنیای
لێدێتەوە یەك، ئەو شەوە تا بەیانی خەوی لێ ناكەوێ، نە قسە لەگەڵ كەس دەكات، نە
دەچێتە سەر كاریش، تا چێشتەنگاوێك بە ئاگا دەبێ و ئینجا هەر لە جێگاكەی خۆی خەوی لێ
دەكەوی، تا بەرە بەری ئێوارە دەخەوێت، شەوەكەی دەچێتە مەیخانەیەك و تا درەنگی شەو
خەریكی خواردنەوەی مەی دەبێت.
رۆژی دواتریش ئێوارەكەی بڕێكی زۆر مەی دەخواتەوەو چەقۆیەك لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ كە
تەواو سەرخۆش و مەست دەبێت، ئینجا دەچێتە پێش دەرگای ماڵی(شیلان) و لە دەرگا دەدات،
(شیلان) خۆی دەرگاكە دەكاتەوە، كە چاوی بە (تەها) دەكەوێ دەكشێتەوە دواوەو دەرگاكە
پاڵ پێوە دەنێ كە دایبخات، بەڵام (تەها) ناهێڵێ بەری لێدەگرێ، ئینجا دەستی لە
باخەڵی خۆی دەنێ و بە (شیلان) دەڵێ: "كە منت رەتكردەوە وادەزانی لەمن گرنگتر‌و
باشتری، چیت لەمن زیاترەو بەچی خۆت دەنازی، كە سەدی وەك تۆ خوا خوایانە ئاوڕێكیشیان
لێبدەمەوە،(شیلان)یش پێی دەڵێ: تۆ كە ئەو هێزەت هەیە یەكێك لەو سەد كچە هەڵبژێرەو
پیرۆزت بێ و چ منەتی منیش هەڵمەگرە، ئەوەی پێشتر پێم گوتووی دووبارەی ناكەمەوە.
وازبێنە با مەسەلەكە بە خۆشی و بەبێ عاجزیی كۆتایی پێ بێ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" كاكە خۆ دنیا هەر منی تێدانیمە تۆ بۆچی تەنها من دەبینی".
(شیلان) لەو قسانە دابوو، كە (تەها) لە چاو تروكانێكدا چەقۆكەی داهێناو لە
پڕخێواندییە سەر دڵی و بە هەموو هێزی خۆشی لە سینگی راكرد.. (شیلان) كە چەقۆكەی
پێكەوت، دەنگی نووساو چاوی زەقبۆوەو دەمی بەشبۆوە زیڕەیەكی لێهەڵساو كەوتە سەر
زەوییەكە، لەو دەمەدا بوو كە دایكی هات بزانێ كە ئەو زیڕەیە چی بوو، كە چاوی بە
رووداوەكە كەوت، كردیە قیژەو هاوارو لە خۆدان و.. (حاجی كەمال) بە پرتاو خۆی
گەیاندە بەردەرگاو دیتی (شیلان) لە ناو خوێن گەوزاوە، نە دایكی و نە باوكیشی
نەیانزانی كێ ئەو چەقۆیەی لێداوە، هەرچۆنێك بێت بە پەلە پەل دەیگەیەننە نەخۆشخانە،
بەڵام (شیلان) بە لە هۆش خۆچووی و بەهۆی خوێنبەربوون دوای نێو كاتژمێر دەمرێت.
دوای مردنی بە كاتژمێرێك كە جارێ كەس نازانێ كێ و بۆچی ئەو كچە كوژراوە، پۆلیس
هەواڵ دەدەنە ماڵی باوكی (شیلان) كە كەسێك خۆی بە دەستەوە داوەو دەڵێ كەوا
من(شیلان)م كوشتووە، كە لە ناوەكەی دەپرسن، ئەوجا دەزانن كارەسات چۆن و لەلایەن
كێوە قەومێندراوە.
دەرەنــــجام
دەرەنجام دوای دادگاییەكی پتر لە چوار مانگی، دادگا بە (15)ساڵ زیندانی حوكمی
(تەها) دەدات.. لێرەدا تەها ژیانی خۆشی و ماڵی باوكی و مامیشسی وێران‌كرد. كچێكی
گەنج و دواڕۆژ پرشنگداریشی فەوتاندو بە ناهەق لە نیعمەتی ژیانی بێبەش كرد، (شیلان)
خاوەن كەسایەتییەكی سەربەخۆ بوو، ئەو بیركردنەوەكەشی راست و دروست بوو، هەر بۆیە بە
ژیانی خۆی باجی ئەو بیركردنەوە دروستەیدا، بەڵام بە ناهەق و بە ناڕەوایی، دەبوو
(تەها) حوكمێكی قورس‌تر بدرایەو بكرابایە پەند بۆ كەسانی تریش، بۆ ئەوەی جورئەت
نەكەن تاوانی وەها گەورە بكەن.
تێبینی: ته‌واوی ئه‌م چیرۆكه له‌سایتی گوڵانه‌وه وه‌رگیراوه
ئه‌و
ژنه‌ی به‌خیانه‌ت دوو منداڵی له شووبراكه‌ی هه‌بوو مرد
20.05.2008
ژنێك دوو منداڵی له شووبراكه‌ی ده‌بێت‌و خۆی ده‌سووتێنێت، پاشتر دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه‌و پاش ده‌رچوونی له‌نه‌خۆشخانه، بێ ئه‌وه‌ی پۆلیس ئیفاده‌ی لێوه‌ربگرێت، ده‌مرێت‌و به‌بێ توێكاریكردنی جه‌سته‌كه‌شی، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێت.
له‌ژماره (110)ی ئاوێنه‌دا، دیداری ژنێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه
ناوی هه‌ورینه‌و به‌دانپێدانانی خۆی، له شووبراكه‌ی دوو مناڵی هه‌بووه‌و
دواتر پاش ئاشكرابوونی، خۆی سووتاندووه‌و براوه‌ته نه‌خۆشخانه. دوای شه‌ست‌و
یه‌ك رۆژیش له‌چاره‌سه‌ركردن، هه‌ورین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر
راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه كراوه‌ته‌وه‌و، ته‌نها دوای چوار
رۆژ مانه‌وه، له زیندانی كۆیه، دواجار به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیفاده‌یه‌كی له
پۆلیسی كۆیه لێوه‌ربگیرێت، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی، هه‌ورین به‌هۆی وه‌ستانی هه‌ردوو گورچیله‌ی‌و
ژه‌هراوی بوونی خوێنه‌كه‌یه‌وه، گیانی له ده‌ستداوه. دكتۆرێكی پسپۆڕیش
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "پێویست بوو ته‌شریحی بۆ بكرێت"، چونكه مه‌سه‌له‌كه
په‌یوه‌ندی به پۆلیس‌و زیندانه‌وه هه‌یه، ئه‌م دكتۆره كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی
بڵاوبكرێته‌وه، زیاتر روونیكرده‌وه‌و وتی "له‌حاڵه‌تی ئاوادا، ته‌نها به
ته‌شریح ده‌توانی هۆكاری مردنه‌كه‌ی به سه‌دا سه‌د وه‌ربگریت".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه، عه‌قید ره‌شاد ره‌فیق مسته‌فا، ئاماژه به‌وه
ده‌دات كه (هه‌ورین) له 4/4 به ته‌ندروستییه‌كی زۆر خراپ ته‌سلیمی كۆیه
كراوه‌ته‌وه. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌و باره خراپه‌ش بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت ئیفاده‌ی لێوه‌ربگیرێت، ده‌ڵێت "سوتانه‌كه‌ی
رزاندبوویه‌وه‌و نوزه‌ی نه‌ده‌هات‌و بۆنێكی ناخۆشی لێده‌هات. ئه‌و ژنه‌ی كه
له‌گه‌ڵی له‌زیندان بوو، ئێستاش ناوێرێت بچێته ژووره‌كه‌ی". هه‌روه‌ك وتیشی
"ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه كرابێت، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵی كراوه، چونكه
لێره هیچ كه‌سێك نه‌هاتۆته سه‌ردانی".
به‌ڵام هاوڕێ عه‌بدولحه‌مید كه یه‌كێكه له‌و دوو پۆلیسه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار
(هه‌ورین)یان له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرتۆته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
هه‌ورین به پای خۆی سواری ئۆتۆمبێل بووه‌و له ڕێگا داوای خواردنی كردووه‌و
ته‌ندروستی زۆر باش بووه "هه‌ورین وتی با كه‌مێَك به پێ بڕۆم، بۆ له‌شم باشه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه هه‌ورین، رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی 29% بووه‌و ترسی مردنی نه‌بووه. هۆكاری
ته‌سلیم كردنه‌وه‌كه‌شی ئه‌وه بووه، كه به‌ره‌و چاكبوونه‌وه رۆشتووه. وتیشی
"له‌ئێمرجنسی نه‌شته‌رگه‌ری ته‌لقیع جلدی بۆكراوه، هه‌ركه‌سێك له سوتان ئه‌و
نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆ بكرێت، كه‌واته ته‌ندروستی له‌و په‌ڕی باشیدایه، چونكه
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بریتی بووه له لێكردنه‌وه‌ی پێست‌و دانانه‌وه‌ی له‌و
شوێنانه‌ی كه چاڵی تێكه‌وتووه، ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌روونیشی بۆ كراوه،
چونكه باری ده‌روونی باش نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێمرجنسی، قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه
ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ورین له 4/4 جگه له‌وه‌ی
ته‌ندروستی زۆر باشبووه، داواشی لێكراوه هه‌ر سێ رۆژ جارێك سه‌ردانی
ئێمرجنسی بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی، به‌ڵام دوای سێ رۆژو له 7/4 كاتێك
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و شان‌و ملی برینی پێوه دیارده‌بێت.
به‌پێی نوسراوه‌كانی ناو فایله‌كه‌ی هه‌ورین، له‌نه‌خۆشخانه، ئاماژه به‌وه
كراوه كه له 7/4 كاتێك كه پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه، داوای كردووه كه نه‌خۆشه‌كه بمێنێته‌وه
"چونكه ئه‌م هاتووچۆیه زه‌حمه‌ته"، به‌ڵام ته‌نها شه‌وێك ده‌مێنێته‌وه‌و
به‌یانییه‌كه‌ی دكتۆرێك له ئێمرجنسی به پۆلیسه‌كاندا ده‌ینێرێته‌وه "چونكه
حاڵه‌تی باشه" (ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كانی ناو فایله‌كه). هه‌روه‌ها
باس له‌وه‌شكراوه ئه‌وكاته‌ی كه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كۆیه، دوای
یه‌ك كاتژمێر گیانی له ده‌ستده‌دات.
به‌پێی دیمانه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ هه‌ورین‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو
دۆسییه‌كه‌ی، كاتێك هه‌ورین، لای مێرده‌كه‌ی دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ردوو
مناڵه‌كه‌ی له شوبراكه‌یه‌تی، یه‌كسه‌ر به هۆی نه‌وتی سۆپاوه خۆی
سووتاندووه. بۆیه له كه‌یسی ناوبرا‌و، دادوه‌ر به تۆمه‌تی (خیانه‌تی زه‌وجی)
به ماده‌ی 377 بڕیاری ده‌سگیركردنی هه‌ورینی ده‌ركردووه.
به‌ڕێوبه‌ری به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له دیوانی وه‌زاره‌تی
هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ، ئاری ره‌فیق، له لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنه،
روونیكرده‌وه كه كه‌یسی هه‌ورین، به شێوه‌یه‌كی یاسایی راده‌ستی پۆلیسی
كۆیه كراوه‌ته‌وه، چونكه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆیه به ره‌سمی داوای له
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كردووه كه ناوبرا‌و ته‌سلیم به كۆیه بكرێته‌وه.
ئاری ره‌فیق، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نه‌خۆشخانه‌ی
ئێمرجنسی، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌خۆش ته‌واو دڵنیانه‌بن، كه
شایه‌نی چوونه ده‌ره‌وه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆش ته‌سلیم ناكه‌ن، وتیشی
"دڵنیام كه رۆشتووه ته‌ندروستی زۆر باشبووه، به‌ڵام چۆن دوای چوار رۆژ له
زیندانی كۆیه گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به
ئێمه‌وه نیه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئاماژه به‌و راپۆرته پزیشكیه
ده‌كات كه له‌سه‌ر مردنی هه‌ورین، نوسراوه، وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش وه‌سفی ده‌كات‌و ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێك له كوشتنی
هه‌یه، با حكومه‌ت بڕیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی بدات‌و پشكنینی بۆ
بكرێته‌وه. هه‌ر ژه‌هرێكیشی ده‌رخوارد درا بێت، ئه‌وا له كۆیه نه‌بووه، چونكه
لای ئێمه هیچ كه‌س نه‌هاتۆته لای".
شایانی باسه، هه‌ورین، له‌دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد
كه شووبراكه‌ی ده‌مانچه‌ی خستۆته سه‌ری‌و ته‌عه‌دای جنسی لێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاوێنه‌ش، هه‌تاكو ئێستا پیاوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
تێبینی: له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی، ناوی ئه‌م ژنه
به‌خوازراو دانراوه‌و ناوی راسته‌قینه‌ی پارێزراوه
ئاوێنه
ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا، 14 ئافره‌ت له‌كوردستان ده‌كوژرێن
14.05.2008
له‌ماوه‌ی ده رۆژی رابردودا له‌شوێنه جیاجیاكانی كوردستان، حه‌وت ئافره‌ت خۆیان كوشتووه‌و حه‌وتی تریش كوژراون‌و حه‌ڤده‌ی تریش بریندار بوون. له‌دوا ده‌ستدرێژیدا له‌سلێمانی چه‌كدارێك ته‌قه له رێكخراوی ئاسوده ده‌كا‌و ئافره‌تێك به‌خه‌ستی بریندار ده‌كات.
په‌یامنێرانی، ئاوێنه: به‌پێی ئامارێك كه
ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه، له‌و چوارده ئافره‌ته حه‌وتیان دوای
فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی شووكردن خۆیان كوشتووه،
شه‌شی تریان به‌هۆی تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه له‌ڕێگه‌ی خواردنی رێژه‌یه‌كی
زۆر له‌داوده‌رمان‌و خۆخنكاندن‌و خۆسووتاندنه‌وه بووه. كوژراوه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی
چه‌كی كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌و چه‌قۆ‌و خۆخنكاندنه‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سنوری تاوانه‌كان له‌قه‌زای زاخۆوه ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ هه‌ولێرو سلێمانی تا
ناوچه‌ی گه‌رمیان، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌م تاوانانه‌ش له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆك‌و
سۆراندا تۆمار كراون.
له‌ماوه‌ی ئه‌م ده رۆژه‌دا، له‌سنوری شاری دهۆك یانزه ئافره‌ت هه‌وڵی
خۆكوشتنیان داوه، له‌ڕێگه‌ی په‌نابردنه به‌ر خۆسوتاندن‌و ئاگر
له‌خۆبه‌ردانه‌وه، كه پێنجیان رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یان له سه‌روو 50%وه‌یه‌و
ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نها له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ (2008)دا،
په‌نجا ژن له‌سنووری شاری سلێمانیدا سوتاون‌و گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ ژنیش
دراونه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌و كوژراون، هه‌شت ژنیش له‌ڕێگه‌ی په‌ت‌و
ده‌سته‌وه خنكێندراون.
له‌دوا په‌لاماریشدا له‌شاری سلێمانی شه‌وی 11-12/5 چه‌كدارێك ده‌چێته سه‌ر
رێكخراوی ئاسوده‌و ژنێك ده‌داته به‌رگولله‌و به‌خه‌ستی برینداری ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه، خانم ره‌حیم ئاماژه‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی
توندوتیژی كرد له‌كوردستاندا‌و وتی "هه‌ستده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا
توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌ڵكشانه‌یه‌و ئه‌م ده‌ستدرێژیه له‌لایه‌كه‌وه
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره بێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ببێته هۆكاری
نه‌مانی متمانه لای ئه‌و ژنانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رێكخراوه‌كان بۆ
پاراستنیان". ناوبرا‌و جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه پاراستنی ئه‌و ژنانه
ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته، پێش رێكخراوه‌كان".
كه‌مال ئه‌بوبه‌كر كه یه‌كێك بوو له‌پاسه‌وانانی پاراستنی بیناكه‌یه به
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كه گوێم له‌ته‌قه‌و گرمه‌كه بوو توشی شۆك بووم، كاتێك
چوومه نێو بیناكه بینیم ئافره‌ته ته‌قه لێكراوه‌كه له‌نێو خوێندا ده‌گه‌وزێت".
له‌مێرده‌كه‌م كرد؟
12.05.2008
شیلان كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتۆته 20ساڵ، خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌و نیوه‌و به‌حه‌سره‌ته‌وه باسی ئه‌و ساتانه‌ی ده‌كرد، كه مێرده‌كه‌ی جگه له‌لێدان‌و ئازاری جه‌سته‌ی، ئازارێكی زۆری ده‌روونیشی داوه‌و ده‌ڵێت "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه به سه‌رخۆشی ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رچاویشمدا بێباكانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا ده‌كرد".
"مێرده‌كه‌م خیانه‌تی زه‌وجی ئه‌كرد بۆیه
منیش فێربووم"
"هه‌میشه مێرده‌كه‌م به سه‌رخۆشی ئه‌هاته‌وه‌و له‌به‌رچاوی مندا، دوو دوو
كارتی داخڵ ئه‌كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا قسه‌ی ئه‌كرد، كه پرسیاریشم لێئه‌كرد،
تێیهه‌ڵئه‌دام. دایك‌و باوك‌و براكانیشی ئه‌یانزانی، به‌ڵام هه‌ر بۆیان ئه‌پۆشی.
ئه‌مه‌ش رۆژ به‌رۆژ بێزاری ئه‌كردم، بۆ ئه‌وه‌ی منیش حه‌قی لێ بكه‌مه‌وه،
په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ برای كچه‌كه‌ی دراوسێماندا به‌ست، به‌ڵام نه‌مزانی كه
ئاشكرا ئه‌بێت"
ئه‌مه قسه‌ی شیلانه، كه ژنێكی ئه‌سمه‌ری قژ درێژه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی
مێرده‌كه‌ی زانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تردا هه‌یه‌و كوڕه‌كه
مۆبایلی بۆ كڕیوه. ناچاری كردووه كوڕه‌كه به‌فێڵ بهێنێته ماڵه‌وه‌و ده‌ڵێت
مێرده‌كه‌م پێیوتم "گه‌ر ئه‌و كوڕه به فێڵ نه‌هێنیته ماڵه‌وه، ئه‌وا سبه‌ینێ
ته‌عزێی خۆت ئه‌بێت"، ئه‌وه‌شی وه‌هایكردووه شیلان له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بترسێت،
ئه‌ویه كه "مێرده‌كه‌ی رۆژی پێشوو ده‌مانچه‌ی كڕی‌و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا پلانی
كوشتن‌یان دانا".
شیلان ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه چه‌ندین جار مێرده‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام
هیچ گوێی به‌و شتانه نه‌داوه‌و ده‌ڵێت "وه‌ك ئاژه‌ڵ ته‌ماشای ده‌كردم،
ئه‌وه‌ی حه‌زم لێبوایه نه‌یده‌كرد، خۆی دوكانی مۆبایل فرۆشتنی هه‌یه‌و دوو
ساڵ لێی پاڕامه‌وه مۆبایلی بۆ نه‌هێنامه‌وه، بۆیه كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ
مه‌ریواندا به‌ست، یه‌كه‌م شت مۆبایلی بۆ كڕیم‌و به دزییه‌وه بۆی ناردم".
شیلان چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا، به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی
ده‌ستگیركرا‌وه، مێرده‌كه‌شی شایه‌ته له‌سه‌ری‌و خۆشی نكۆڵی له‌وه‌ناكات كه
خیانه‌تی كردبێت‌و به ئاشكرا دانی پیاده‌نێت، به‌ڵام خۆی به‌گوناهبار نازانێت‌و
ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م به‌دمه‌ست بوو، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن‌و كچی تردا هه‌بوو،
لێی ئه‌دام‌و سوكی ئه‌كردم‌و دڵی پیس بوو. ئیتر هه‌موو ئه‌وانه كۆبوونه‌وه‌و
وایلێكردم بگه‌ڕێم به‌دوای كه‌سێكی تردا".
هه‌رچه‌نده شیلان‌و مێرده‌كه‌ی له 16ساڵییه‌وه یه‌كتریان خۆشویستووه‌و پاش
ساڵێك له‌به‌ر رازی نه‌بوونی ماڵی باوكی شیلان "چه‌ندین جار پێكه‌وه
رۆشتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و پێكه‌وه ماونه‌ته‌وه، تاشووی پێكردووه". شیلان باسی
له‌وه‌شكرد كه بۆیه باوكی نه‌یئه‌دا به‌م مێرده‌ی ئێستای، ئه‌یوت ناشایسته‌و
لاموبالات‌و هه‌میشه سه‌رخۆشه‌و "دوای ئه‌وه‌ی باوكم 1500دۆلاری لێسه‌ندن‌و
یه‌كێتی ژنان ته‌ده‌خولیان كرد، ئه‌وجا من شووم به مه‌ریوان كرد".
شیلان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه، دایكی له‌ده‌ستداوه‌و له‌مناڵیدا بۆ
رزگاربوون له‌ده‌ستی باوه‌ژنه‌كه‌ی، رایكردۆته ماڵی براكه‌ی‌و له‌وێ ئه‌و
كوڕه‌ی ناسیوه، كه ئێستا شووی پێكردوه، به‌ڵام پاش گه‌شتنی به
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌و بوونی به دایك، هێشتا ئه‌و بێنازییه‌ی ماڵه باوكی‌و
ناسۆری بێ دایكی هه‌رپێوه دیاره‌و زوو زوو فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته
خواره‌وه‌و باسی ئه‌و ساتانه‌ی ده‌كرد كه له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا بووه
كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی باوه‌ژن‌و هه‌ر سێ براكه‌ی، هه‌ریه‌كه‌یان په‌رته‌وازه‌ی
لایه‌ك بوون‌و شیلان‌و خوشكه‌كه‌شی لای باوه‌ژنه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه، تا
ئه‌وكاته‌ی براكه‌ی ژنی هێناوه‌و هێناونی بۆ لای خۆی. به‌ڵام به‌قسه‌ی
خۆی، له‌ماڵی براكه‌شی هه‌میشه وێڵی ئامێز‌و ماڵێك بووه كه خۆشه‌ویستی تیا
بدۆزێته‌وه‌و خه‌مڕه‌وێنی ئه‌و ساتانه‌ی مناڵی بێت، كه بێبه‌ش بووه له‌سۆز‌و
نازی دایكایه‌تی "كاتێ ئه‌م مێرده‌ی ئێستام، خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رده‌بڕیم، وام
ئه‌زانی كه‌س نییه له‌و باشتربێت‌و كاتێكیش وتی باپێكه‌وه هه‌ڵبێین، خێرا
رازی بووم".
دوای منداڵێك‌و چه‌ندین مانگ پێكه‌وه ژیان، ئێستا شیلان زۆر په‌شیمانه له‌و
هه‌موو متمانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌یبووه‌و توشی ئه‌و هه‌موو
كێشه‌یه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت "پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه، هه‌ر زوو خیانه‌تی
لێكردم. چه‌ندین جار وێنه‌ی رووتی ئه‌و كچانه‌م له مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه كه
له‌گه‌ڵیاندا سێكسی كردووه‌و ته‌سویری كردووه، به‌ڵام ئه‌و حاشای لێئه‌كرد‌و
كه پێمئه‌وت، لێی ئه‌دام". شیلان، دوای بینینی ئه‌و وێنانه، توشی شۆك بووه‌و
ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه شه‌وێك مێرده‌كه‌ی به سه‌رخۆشی هاتۆته‌وه‌و یه‌كسه‌ر
نووستووه‌و ده‌ڵێت "كه سه‌یری مۆبایله‌كه‌یم كرد، وێنه‌ی تری تیا‌بوو، ئیتر
منیش گوێم نه‌دا به مێرده‌كه‌م‌و مناڵه‌كه‌م. كاتێك برای ئه‌و كچه‌ی دراوسێمان
داوای خۆشه‌ویستی لێكردم‌و مۆبایلی بۆ كڕیم، رازی بووم. نه‌شمزانی
ئاشكراده‌بین".
شیلان، هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووه په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئاشكرا بێت، به‌ڵام رۆژێك
ته‌له‌فۆن بۆ دۆستێكی مێرده‌كه‌ی ده‌كات‌و ئه‌ویش لای مێرده‌كه‌ی ئاشكرای
ده‌كات، كه مۆبایلی هه‌یه‌و ده‌ڵێت "كه گوشاری بۆ هێنام، ئاشكرام كرد كه
مه‌ریوان مۆبایلی بۆ كڕیوم". به‌قسه‌ی شیلان، له‌دوای ئه‌مه‌شه‌وه مێرده‌كه‌ی
زۆری لێداوه‌و "ده‌مانچه‌ی كڕی‌و وتی ئه‌بێت مه‌ریوان به‌فێڵ بێنیته
ماڵه‌وه‌و هه‌ردووكتان ئه‌كوژم‌و ئه‌تان خه‌مه بیری حه‌وشه‌كه‌وه". به‌ڵام
شیلان هه‌رچۆنێك بێت خۆی ده‌رباز كردووه‌و گه‌شتۆته یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی
ژنان.
شیلان، ئێستا له‌زینداندا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زێت‌و سوێند ده‌خوات
"مێرده‌كه‌م پاڵی پێوه‌نام كاری خراپ بكه‌م‌و زۆری خیانه‌ت لێكردم‌و
سه‌رخۆشیه‌كه‌ی رێگه‌ی بۆ خۆشكردم، بۆیه من هه‌ر سزایه‌ك وه‌ربگرم، ده‌بێت
ئه‌ویش وه‌ریگرێت".
"مێرده‌كه‌م خیانه‌تی زه‌وجی ئه‌كرد بۆیه منیش فێربووم"
12.05.2008
هه‌میشه مێرده‌كه‌م به سه‌رخۆشی ئه‌هاته‌وه‌و له‌به‌رچاوی مندا، دوو دوو كارتی داخڵ ئه‌كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا قسه‌ی ئه‌كرد، كه پرسیاریشم لێئه‌كرد، تێیهه‌ڵئه‌دام".
شیلان كه 16 ساڵ مێرده‌كه‌ی له‌خۆ