رێژه‌ی
توند‌و تیژی دژ به‌ژنان
Tuesday,
19 June 2007
به‌پێی
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامیداوه
ده‌ركه‌وتووه له‌ساڵی (2005)دا له‌كۆی گشتی رووداوه‌كانی مردن یا كوشتنی
ژنان، (22%)ی به‌هۆی خۆكووشتنی ژنان خۆیانه‌وه بووه، له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه
له‌ساڵی (2006)دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته (23,88%). ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی
كوشتنی ژنان كه تۆماركراوه‌و له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه،
ده‌ركه‌وتووه له‌ساڵی (2005)دا ته‌نیا به‌ڕێژه‌ی (4%)ی ژنان به‌ئه‌نقه‌ست
كوژراون، له‌كاتێكدا دیسان ئه‌و رێژه‌یه له‌ساڵی (2006)دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و
ده‌گاته رێژه‌ی (6,34%). به‌ڵام ئه‌و رووداوه توندوتیژییانه‌ی له‌ژێر ناوی
(رووداوی تر)دا تۆمار كراون، ده‌بینین له‌ساڵی (2005)دا ده‌گاته رێژه‌ی (74%)،
به‌ڵام له‌ساڵی (2006) ئه‌و رێژه‌یه داده‌به‌زێت بۆ (69,77%).لهڕاپۆرتهدا به‌و
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشانی رێژه‌ی هۆیه‌كانی مردنی ژنان كراوه:
له‌ساڵی (2005)دا، (41,86)ی رووداوه‌كانی مردنی ژنان به‌هۆی سووتانه‌وه
بووه، به‌ڵام رێژه‌ی (5,81%)ی هۆیه‌كانی مردنی ژنان به‌ده‌رمان خواردن‌و خۆ
ژههراویكردنهوه بووه‌و (25,58%)ی مردنه‌كانیش به‌هۆی گولله‌وه بووه، كه‌چی
رێژه‌ی (26,74%)ی مردنهكانیتر به‌هۆی رێگا‌و شێوازی تره‌وه بووه كه به‌وردی
باس نه‌كراوه.ئه‌و رێژانه له‌ساڵی (2006)دا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت‌و
مه‌سه‌له‌ی خۆ سووتاندن كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و رێژه‌كه‌ی داده‌به‌زێت بۆ (28,29%)ی
كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی مردنی ئافره‌تان، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه مه‌سه‌له‌ی
دهرمانخواردنو خۆ ژه‌هراویكردنی ژنان به‌مه‌به‌ستی مردن به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌رنجڕاكێش به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته رێژه‌ی (20,63%)ی حاڵه‌ته‌كانی مردن.
ئه‌وه له‌كاتێكدا مردنی ئافره‌تان به‌گولله كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و داده‌به‌زێت بۆ
رێژه‌ی (7,02%)ی حاڵه‌ته‌كانی مردنی ئافره‌تان.
له‌كاتێكدا جۆره‌كانی تری مردنی ئافره‌تان دیسان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته رێژه‌ی (44,04%). له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستنیشانكردنی ته‌مه‌نی ژنه‌كاندا، راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌سه‌له‌ی جۆری مردنی ژنه‌كان‌و ده‌ستنیشانكردنی ته‌مه‌نیان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه وه‌رگیراوه‌و پشتیان بهداتاكانی ئه‌وان به‌ستووه، به‌وه‌ش میسداقییه‌تی راپۆرته‌كه زیاتر‌و گرنگتر ده‌بێت. له‌كاتێكدا ئه‌و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (13 ــ 18) ساڵیدایه، رێژه‌ی (14,02)یان به‌هۆی سووتانه‌وه مردوون‌و رێژه‌ی (1,30%)یان به‌هۆی گولله‌وه مردوون‌و رێژه‌ی (1,03%)شیان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ مردوون، به‌ڵام كه‌سیان به‌هۆی رووداوی كوشتن‌و بڕین‌و خنكاندنه‌وه نه‌مردوون، له‌كاتێكدا رێژه‌ی (1,03%)یان به‌هۆی رووداوی تره‌وه مردوون. به‌ڵام كاتێك دێینه سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌رووی (18) ساڵییه‌وه‌ن، ده‌بینین رێژه‌كان دهگۆڕێنو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تیش رێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی سووتانه‌وه ده‌گاته (44,67%)، هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی گولله‌وه ده‌گاته (11,42%)، رێژه‌ی مردنی ژنانیش به‌هۆی كوشتن‌و خنكانه‌وه ده‌گاته (1,18%)، ئه‌وه له‌كاتێكدا رێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌گاته (10,90%)و رووداوی تریش ده‌گاته (4,67%).له‌ڕووی باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژیان به‌رانبه‌ر به‌كار هێنراوه له‌ساڵی (2005)دا رێژه‌ی (74,00%)یان شوویانكردووهو خاوه‌ن خێزان بوون، به‌ڵام رێژه‌ی (26%)یان هێشتا شوویان نه‌كردووه‌و خێزانیان پێك نه‌هێنابوو. له‌ساڵی (2006)دا ده‌بینین توندوتیژی به‌رانبه‌ر بهخێزاندارهكان كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به‌كچان زیاتر ده‌بێت، بۆیه رێژه‌ی (65,51%)یان شوویانكردووهو رێژه‌ی (34,48%)یان هێشتا كچن‌و شوویان نه‌كردووه.له‌شاری سلێمانیدا زۆرترین رێژه‌ی مردنی ژنان به‌هۆی سووتان‌و رووداوه‌كانی هاتوچۆو گولله‌وه بووه به‌و شێوه‌یه:
رێژه‌ی (51,17%)ی مردنی ئافره‌تان به‌هۆی سووتانه‌وه بووه‌و رێژه‌ی (26,10%)ش به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه بووه‌و رێژه‌ی (10,44%)ش به‌هۆی گولله‌وه بووه، له‌كاتێكدا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردوون (4,17%) تێپه‌ر ناكات. سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی ژنه كۆچكردووهكانهوه به‌سوتان ئیمیرجنسی پزیشكی دادوه‌ری ده‌بینین له‌ساڵی (2005)دا له‌شاری سلێمانی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (1 ــ 15)ساڵیدایه رێژه‌ی (15,49%) پێكدێنن، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ن رێژه‌ی (84,50%) مردووه‌كان پێكدێنن. له‌ساڵی (2006)یشدا ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (1 ــ 15) ساڵیدایه رێژه‌ی (17,15)ی مردووه‌كان پێكدێنن، كه‌چی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ن رێژه‌ی (82,84) پێكدێنن، كه‌واته زۆربه‌ی ژنه مردووه‌كان ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی (15) ساڵیدابووه.كه‌چی ده‌بینین له‌شاری دهۆك داتاكان جیاوازن، بۆ نموونه رێژه‌ی مردنی ئافره‌تان به‌هۆی سووتان له‌ساڵی (2005) (29,62%)ییه، كه‌چی له‌ساڵی (2006) به‌رز ده‌بێته‌وه‌و رێژه‌كه ده‌گاته (34,66%). هه‌ر له‌شاری دهۆكدا رێژه‌ی مردنی ئافره‌تان به‌ڕووداوی هاتوچۆ له‌ساڵی (2005) ده‌گاته رێژه‌ی (33,33%)، به‌ڵام له‌ساڵی 2006ئه‌و رێژه‌یه داده‌به‌زێته خواره‌وه‌و له‌سه‌ر رێژه‌ی (26,66%) ده‌وه‌ستێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سه‌له‌ی مردنی ئافره‌ت به‌گولله لهدهۆكدا رێژه‌یه‌كی به‌رزتر تۆمار ده‌كات به به‌راورد به‌شاری سلێمانی‌و له‌ساڵی (2005)دا رێژه‌كه ده‌گاته (17,03)، له‌ساڵی (2006)یشدا رێژه‌كه ده‌گاته (16.66%). رووداوی تری جۆراوجۆریش له‌شاری دهۆك رێژه‌یه‌كی به‌رزتر تۆمار دهكاتو له‌ساڵی (2005)دا رێژه‌كه ده‌گاته (20%)و له‌ساڵی (2006)یش ده‌گاته (21,33). سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی ئافره‌ته مردووه‌كانی شاری دهۆكه‌وه ده‌بینین ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار (14)ساڵیدایه، رێژه‌ی (8,69%)یان به‌سووتان مردوون‌و (25%)یان به‌گولله كوژراون‌و (31,76%)یشیان به‌ڕووداوی هاتوچۆوه مردوون‌و رێژه‌ی (22,03)شیان به‌ڕووداو رێگای تره‌وه كۆچیان كردووه. له‌كاتێكدا هه‌ر له‌شاری دهۆك ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (14 ــ 18) ساڵیدایه، رێژه‌ی (21,73%)یان به‌هۆی سووتانه‌وه مردوون‌و (4,16%)یشیان به‌هۆی گولله‌وه كوژراون‌و (9,41%)یشیان به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و رێژه‌ی (15,25%)یشیان به‌هۆی رووداوی تره‌وه بووه.
به‌ڵام
ئه‌و ژنانه‌ی له‌شاری دهۆك له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه بوون، رێژه‌ی
(69,56%)یان به‌هۆی سووتانه‌وه مردوون‌و رێژه‌ی 70,83%)یشیان به‌هۆی گولله‌وه
كوژراون‌و رێژه‌ی (58,82%)یشیان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان
له‌ده‌ستداوه‌و رێژه‌ی (62,71%)یشیان به‌هۆی رووداوی تره‌وه بووه.راپۆرته‌كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان به پێی داوا
یاساییه تۆماركراوه‌كان، له‌ساڵی (2005)دا به‌و شێوه‌یه بووه له‌سه‌رتاسه‌ری
كوردستاندا: رێژه‌ی (19,79%) كوشتن بووه، (29,53%) لێدان بووه، رێژه‌ی (1%)
لێدان تــــــا مردن بووه، رێژه‌ی (3,69%) ده‌ستدرێژی سێكسی بووه، رێژه‌ی
(5,03%) په‌لاماری سێكسی بووه، رێژه‌ی (40,93%) جۆراوجــــۆر بووه. كه‌چی بۆ
ساڵی (2006) به‌و جۆره بووه: رێژه‌ی (18,91%) كوشتن بووه، رێژه‌ی 28,68%)
لێدان بووه، رێژه‌ی (0,96%) لێـــــــــدان تا مردن بووه، رێژه‌ی (2,40%)
ده‌ستدرێژی سێكسی بووه، رێژه‌ی (4,32%) په‌لاماری سێكسی بووه، رێژه‌ی
(44,71%) جۆراوجۆری تر بووه. سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه
له‌ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان به‌پێی داوا یاسایه‌كان له
ساڵی 2006ی مه‌حكه‌مه‌و پۆلیس، راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خواره‌وه
دهكاتو رێژهكانیشیان به‌و شێوه‌یه ده‌ستنیشان ده‌كات: رێژه‌ی (6,94%)ی
توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ژنان له‌لایه‌ن باوكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌چی
دایكان ته‌نیا رێژه‌ی (0,42%)یان به‌ر ده‌كه‌وێت. به‌ڵام مێرد رێژه‌ی (35,36%)ی
توندوتیژییه‌كانیان به‌ر ده‌كه‌وێت. برا رێژه‌ی (3.36%) ی توندوتیژییه‌كان
ئه‌نجام دهدهنو خوشكانیش رێژه‌ی (0,21%)یان به‌ر ده‌كه‌وێت. له‌كاتێكدا خاوه‌ن
كار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ژنان له‌لایان كار ده‌كه‌ن رێژه‌ی توندوتیژیان به‌رانبه‌ر
به‌ژنان ده‌گاته (0,42%)و كه‌سانیتریش كه ده‌ستنیشان نه‌كراون زۆرترین رێژه
تۆمار دهكهنو ده‌گاته (53,26%). 92 به‌ندیخانه‌و بنكه‌ی پۆلیس سه‌باره‌ت به‌و
قۆناغانه‌ی كه تێیدا ئافره‌تان دووچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه. راپۆرته‌كه
پیشانی ده‌دات كه ته‌نیا رێژه‌ی (10,86%)ی ژنان له‌قۆناغی منداڵی‌دا روو
به‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌و رێژه‌یه له‌قۆناغی گه‌وره‌ییدا
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر دهگۆڕێتو ده‌گاته (76,08%). له‌كاتێكدا به‌شێك له‌ژنان
له‌هه‌ردوو قۆناغدا دووچاری توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌و رێژه‌شیان ده‌گاته (13,04).
له‌كوردستاندا 12 هه‌زار ژن كوژراوه
Tuesday, 26 June 2007
ڕوناك فه‌ره‌ج
چالاك له‌مافه‌كانی ژنان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 16 ساڵی
ڕابردوودا 12 هه‌زار و پێنج سه‌د ژن به‌تۆمه‌تی شه‌ره‌ف و
په‌یوه‌ندیكردن كوژراون. ڕوناك فه‌ره‌ج ـ لهلێدوانێیكدا بۆ
ڕۆژنامه‌ی (ڕێبازی ئازادی) له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت"ئه‌و ژنانه به‌بیانوی شه‌ره‌ف، سێكس، سكپڕبوون، جاسوسی
و كێشه‌ی جۆراوجۆره‌وه كوژراون."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"له‌ساڵانی( 1991 تا 2001 )
11 هه‌زار ژن كوژراوه، له(2001 تا 2006 ) 1500 ژن
كوژراوه." هه‌ر به‌پێی
هه‌مان هه‌واڵ له‌ماوه‌ی حكومرانی حكومه‌تی هه‌رێم له 16ساڵی
ڕابردوودا، باسله‌وه‌ده‌كات كه 30 هه‌زار ژن كوژراوه،
به‌ڵام به‌رپرسانی حكومی ئه‌و ئاماره ڕهددهكهنهوه.
مانگی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی گروپێك بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كانی دژ به‌ژنان دامه‌زرا،
كۆنفرانێسیشیان به‌ناوی"كۆنفراسنی دۆعا" به‌ست، كه
ژماریه‌ك له هه‌ڵسوڕاو و چالاك له‌بواره‌كانی ژنان و
ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌شداربوون.