له ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سته‌ڵاتی پیاوسالاریی کورددا 30،000 ژن به
تاوانی ئابڕوو کووژراون

لومه ده‌روێش
17.06.2007
شه‌ڕی به ناو براکووژیی کورد بووه هۆی کووشتنی 10،000 پیاو، لێ له ماوه‌ی 15 ساڵی
ده‌سته‌ڵاتی پیاوسالاریی کورددا 30،000 ژن به تاوانی ئابڕوو کووژراون
سایتی (ڤێریتاس ئونیڤێرسالیس)ی دانیمارکیی باس له کووشتنی 30،000 هه‌زار ژنی کورد
ده‌کات له میانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی کورددا له باشووری کوردستان دا، که سایتی
ناوبراو به کوردستانی ئێراق ناوی هێناوه.
http://universalgeni.wordpress.com
جێگای سه‌رنجه سایتی ناوبراو ئامارێکی ستاتیسکیی ئه‌کادێمیانه ده‌خاته به‌رده‌می
خوێنه‌ر، که پێده‌چێت ئێمه‌ی کورد خۆمان هێشتا به‌پێی پێویست به‌ته‌نگ ئه‌و
ئاماره‌وه نه‌هاتبێتین. خاڵی سه‌رنج ڕاکێشان، که سایتی ناوبرا تیشکی ده‌خاته سه‌ر
مانگی ئه‌پڕیلی شوومه بۆ ژنان، که له کووشتنی دوعاوه به‌و شێوه به‌ربه‌رییه
ده‌ستپێده‌کات.
07.04. 2007 کووشتنی دوعا ی حه‌ڤده ساڵ له به‌عشیقه.
له 09.04.2007 دا کووشتنی ژنێکی 30 ساڵه له له‌یلان.
له 05.05.2007 دا کووشتنی دوو ژن له زاخۆ و هه‌ولێر.
له 07.05.2007 دا سووتاندنی ژنێکی 33 ساڵه هه‌تا
مردنی له خانه‌قین.
له 07.05.2007 سووتاندنی ژنێک له که‌لار.
له 08.05.2007 خنکاندنی ژنێک له هه‌ولێر به‌ده‌ستی
مێرده‌که‌ی له ماڵی خۆیدا و دوای خۆی چوار منداڵ به‌جێده‌هێڵێت .
له 08.05.2007 دا دیسان له قه‌ڵای هه‌ولێر ژنێک
کووژراوه و ته‌مه‌نی ده‌ستنیشان نه‌کراوه.
له 08.05.2007 دا دیسان له شاری قه‌ڵا و مناره
(هه‌ولێر) کووشتنی ژنێک.
له 10.05.2007 دا دیسان له هه‌ولێر له گه‌ڕه‌کی
به‌ختیاریی کووشتنی کچێکی پانزده ساڵه به خنکاندن به ناوی دلۆڤانه‌وه.
له 11.05.2007 دا له شاخی ئه‌زمه‌ڕ له سلێمانیی
دۆزینه‌وه ته‌رمی ژنێک، که مێژووی کووشتنی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ 10ڕۆژ پێش
دۆزینه‌وه‌که‌ی.
له 11.05.2007 دا کووشتنی ژنێکی گه‌نج له که‌سنه‌زان.
له 12.05.2007 کووشتنی شه‌بۆ له کۆیه، به ده‌ستی
باوکی و براکه‌ی و هێمن مه‌ولودی مێردی.
له 15.05.2007 کووشتنی ژنێک له ماڵی خۆیدا و دوای خۆی
5 منداڵ به‌جێده‌هێڵێت.
له 22.05.2007 کووشتنی کچ و کوڕێک به تاوانی عه‌شق.
له 23.05.2007 دا کووشتنی سێوه نوریی ته‌مه‌ن 14 ساڵ.
له 29.05.2007 دا دۆزینه‌وه‌ی ژنێکی خنکێنراو له
گووندی کانیی که‌ند.
له 01.06.2007 دۆزینه‌وه‌ی ژنێکی 40 ساڵه له هه‌ولێر،
که مێژووی کووژرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10.05.2007.
له 04.06.2007 دا دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنێک له قلیاسان
نزیک سلێمانیی، که به چه‌قۆ کووژرابوو.
له 05.06.2007 داکووشتنی نه‌جییه ساڵح عه‌بدوڵلای
ته‌مه‌ن 26 ساڵه، شایانی باسه نه‌جییه سکی به کۆرپه‌یه‌ک پڕبووه ئه‌و کاته‌ی
ده‌یکووژن، واته له‌یه‌ککاتدا کووشتنی 2 مرۆڤ.
له 10.06.2007 دا کووشتنی ئاواز به ده‌ستی مێرده
کۆنه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده ئاواز ده‌مێکیش بووه، ته‌ڵاقی خۆی له مێرده کۆنه‌که‌ی
وه‌رگرتبوو، ئاواز له کاتی کووشتنیدا به ده‌ستی مێرده کۆنه‌که‌ی سکی به منداڵێکی 8
مانگان پڕ بووه دیسانه‌وه کووشتنی 2 مرۆڤ له‌یه‌ککاتدا.
له
17.6.2007
كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان به‌ناوی " ژینۆ فایه‌ق "
قوتابی پۆلی دووه‌هه‌می ناوه‌ندییه‌و
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی به‌سیلاح خۆی كوشت، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك
له‌وخێزانه به‌كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند " چه‌ند جۆرێكی گێڕانه‌وه بۆ كوشتنی ئه‌و
كچه ده‌كرێ به‌ڵام به‌چه‌كێكی كڵاشینكۆف خۆی كوشتووه‌و تائێسته هۆكارێكی
دیاریكراو بۆ كوشتنه‌كه ڕون نه‌بۆته‌وه."
له
28.06.2007
كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی "حه‌لیمه ده‌سكۆ" له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری "ئاكرێ"
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خۆی سوتاندو گیانی له 02.07.2007 ده‌ستدا،
له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت تایبه‌ت وتی "
ئه‌و كچه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌سوه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بوه خۆی سوتاندوه." هه‌ر
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه ئه‌م كچه ژن به‌ژنی پێكراوه‌و
سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌سوی په‌یوه‌ندی به‌و ژن به‌ژنه‌وه هه‌بوه.
ئه‌مه مشتێکه له خه‌روارێ، که له‌و سایته دانیمارکییه‌دا تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر،
چه‌ندین تاوانی تر، که له‌و سایته‌دا ده‌ستنیشانکراوه جێگای له‌سه‌ر نووسینیی
ده‌یان کتێبی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یییه، شایانی باسه سایتی ناوبراو تیشک ده‌خاته سه‌ر
کووشتنی ئامینه‌ی دوانزده ساڵ، که چلۆن ده‌سته‌ڵاتی کوردیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه وه‌رناگرێت چونکه بکووژی ئامینه، که باوکیه‌تی
به‌رپرسێکی سه‌ربازیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه.
ئێستا کورد بۆڕی سۆماڵیی و ئه‌ڤغانیی داوه‌ته‌وه له بێڕێزییکردن به ژن و
کووشتنیانه‌وه، لانیکه‌م کورد له دانیمارکدا له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌دا ڕاوه‌ستاون، که گه‌وره‌تریین بێڕێزیی به ژن ده‌که‌ن و به ئاسانتریین
شێوه ده‌یانکووژن و ده‌سته‌ڵاتیش داڵده‌ی بکووژه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئینجا
په‌رله‌مانێکی به‌و شێوه‌یه، که خاوه‌نی هیچ یاسایه‌ک نییه بۆ به‌رگرییکردن له
ژنانی کورد، چونکه به قسه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و ژنانه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف
کووژراون و هیچ یاسایه‌کیش نییه بتوانێت له ئاست شه‌رف دا خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات بێت.
ئه‌وه‌ی له سه‌ر ژنی کورد پێویسته بۆ کردن دژه‌وه‌ستانه به‌رانبه‌ر به‌و
په‌رله‌مانه و بڕیاره‌کانیان له‌پێناوی داهێنانی په‌رله‌مانێکدا، که به هه‌ق
مرۆڤدۆست و دادپه‌روه‌ربێت. بەڵام ئه‌گه‌ر ژنی کورد هیوای به جۆره په‌رله‌مانتارێکی
ژنی وه‌ک کچه‌که‌ی خاڵه شه‌هاب بێت، ئەوە دەبێت قووڕ ببێوێت، وا باشتره بۆ
ئاڵته‌رناتیڤێکی تر بگه‌ڕێت، چونکه حیکمه‌تی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ته‌نها
ئه‌وه‌یه، که کچی خاڵه شه‌هابه و هیچی تر نا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی چه‌نده‌ها ژنی
تر وه‌ک نووسه‌ر و فێمێنیست ڕژاونه‌ته کۆشی ده‌سته‌ڵاته‌وه بۆ خزمه‌تکاریی پیاو
نه‌ک له‌پێناوی پاراستنی مافه‌کانی ژن‌دا.
ژنی کوردی ئازاد، ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی له‌ژێرده‌ستیی، ڕزگار کردبێت! به
ڕۆح به ئه‌قڵيش خاوه‌نی ویستێکی ئازاد بێت له‌پێناوی چه‌سپاندنی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا
له‌سه‌ر زه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان و له پێناوی ڕێگاگرتن له بێڕێزییکردن به ژن و
کووشتنیانه‌وه.
ته‌واوی زانیاری‌و به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و
ئافره‌ته بڵاوده‌كاته‌وه كه‌له‌ئاوی دوكاندا خۆی خنكاند
06.2007 .20
ئاواره، ئه‌و كچه‌ی كه‌به‌چل ڕۆژی له‌سكی دایكی‌دا، باوكی مردو دایكی شوی كرده‌وه‌و
ماڵی باپیری له‌دایكیان سه‌نده‌وه‌و لای پوری گه‌وره بوو، ئه‌میش كاتێك بوو
به‌خاوه‌نی منداڵ مێرده‌كه‌ی سروشتی كچی لێ زه‌وت كرد‌و ته‌ڵاقیدا، بۆیه ئاواره
ئاماده نه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌ڵاق ئه‌درێ‌و كچه دوو ساڵانه‌كه‌ی نابینێته‌وه
بژی، تابه‌ده‌ستی خۆی چووه نێو ئاوی دوكان‌و پاش چاره‌كێك له‌په‌له‌قاژه، به‌بێ
ئاگایی هیچ كه‌سێك خنكاو دوای 3 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه
له‌پزیشكی دادوه‌ری دۆزرایه‌وه.
ڕێباز كه‌به‌رگدرووه‌و كوڕی پوری ئاواره‌یه، وتی " ئه‌و جلانه‌ی كه‌خۆی پێوه
خنكاند من بۆم دروو، هیچ كات به‌وجۆره نه‌مبینی بوو به‌رده‌وام پێی ئه‌وتم ئه‌و
جلانه‌م زوو بۆ ته‌واو بكه، نه‌مده‌زانی بۆ ئه‌وه‌یه‌تی خۆی پێوه بخنكێنێ."
نه‌سرینی دایكی ئاواره كه‌شوی كردۆته‌وه‌و ئێسته دوو كوڕ‌و دوو كچی تری هه‌یه،
كاتێك پێمان وت ئێمه ڕۆژنامه‌نوسین‌و له‌هۆكاری خۆكوشتنی كچه‌كه‌ت ده‌كۆڵینه‌وه
شه‌وێكی دره‌نگ كاتژمێر 10ی شه‌و خۆی گه‌یانده ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ئاواره‌ی تێدا
گه‌وره كرا، نه‌سرین به‌قوڕگی گریانه‌وه باسی موعاناتی ئاواره‌ی كچی ده‌كرد
كه‌چۆن له‌سكیدا بووه هه‌تیوو كه‌وتووه‌و پاش شوكردنه‌وه‌ی لێ‌ی سه‌نراوه‌ته‌وه.
ئێسته سروشت هه‌ست به‌سۆزی ئه‌و دایكه ناكات كه 8 مانگ ئازاری پێوه چه‌شت‌و
له‌هه‌موو شتێكی خۆشتری ده‌ویست به‌ڵام دایكی نه‌یتوانی بۆ دواجار له‌باوه‌شی
بگرێته‌وه‌و كه‌مێك له‌بێنازی دایكایه‌تی دوری بخاته‌وه‌و دڵی خۆی ئاسوده بكات،
ئاواره خه‌می دابڕانی له‌هاوسه‌ری‌و بیركردنی سروشتی كچی هیچ تروسكاییه‌كی تری
له‌ژیانا بۆ نه‌هێشته‌وه جگه له‌وه‌ی بیر بكاته‌وه بگاته ده‌ریاچه‌ی دوكان‌و
خۆی تێدا بخنكێنێت، ئاواره جاری یه‌كه‌م به‌نیازی سه‌ردانی ماڵی خزمێكیان
ده‌چێـته ده‌ره‌وه به‌ڵام خۆی ده‌گه‌یه‌نێته دوكان تاخۆی بخنكێنێت به‌ڵام
له‌لایه‌ن شۆفێرێكه‌وه ڕێگری ده‌كرێ كاتێك هه‌ست ده‌كات ئه‌م ئافره‌ته هێنده
بێزاره له‌ژیان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی بخاته ئاوی دوكان، بۆیه وه‌ك گه‌لاوێژی
پوری وتی" ئه‌وجاره ویستویه‌تی خۆی بكوژێ به‌لام بۆی نه‌كراوه به‌هۆی
شۆفێرێكه‌وه، هه‌وڵمان داوه دوای ئه‌وه دڵنه‌وایی بكه‌ینه‌وه، تابیر له‌ژیانی
نه‌كاته‌وه به‌ڵام دیار بوو ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌خۆی خنكاندووه به‌ناوی چونه بازاڕ
ڕۆشت به‌ڵام سێ ڕۆژ دیار نه‌ما ، شوێن نه‌ما نه‌گه‌ڕێین بۆی تاله پزیشكی دادوه‌ری
ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزیه‌وه."
ئه‌سته‌مه گوێگرتن له‌حه‌كایه‌تی مه‌رگ وچونه‌وه بۆ حزور شلۆقیه‌كانی ژیان
به‌ڵام ده‌بوو گوێ شل كه‌ین و ته‌واوی ئه‌وژانانه بدوێنین كه توانی
هه‌ناسه‌یه‌ك" ئاواره"بكات‌و"سروشت "یش به‌ته‌نها بێ لانه‌كات.
چیرۆكێك به‌ئاواره‌یی ده‌ست پێ ده‌كاو به‌ئاواره‌یی كۆتایی دێت. "ئاواره
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا" ئه‌وكچه‌ی له‌به‌رواری له‌نێوده‌ریاچه‌ی دوكان خۆی خنكاند.
باوكی ناوی "عوزێرمسته‌فا" یه‌و دایكی ناوی "نه‌سرین عومه‌ر"ه، له‌ساڵی
1982باوكی وه‌فات ده‌كات و ئه‌وكات "ئاواره"40 ڕۆژ ده‌بێت له‌سكی دایكی‌دا .دواتر
دایكی شوو ده‌كاته‌وه‌و "ئاواره" ده‌كه‌وێته ژێر سێبه‌ری باپیر‌و نه‌نكی بۆیه
ناسنامه‌ی باری كه‌سێًتی به‌ناوی باپیرییه‌وه بۆده‌رده‌هێنن ،ناوی ده‌بێته"ئاواره
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا".
ئاواره له‌گوندی "چۆخماخی" ناوچه‌ی شارباژێر له‌دایك بووه‌و تاشه‌شی
سه‌ره‌تایی خوێندووه،ته‌مه‌نی 24ساڵه‌و دوای مردنی نه‌نكی‌و به‌ساڵاچونی
پاپیری ده‌برێته‌ماڵی پوری كه‌ناوی "گه‌لاوێژ" ه .
ئێمه بۆ به‌داداچونی هۆكاری خۆكوشتنی ئاواره سه‌ردانی ماڵی گه‌لاوێژمان كرد،
كه‌چوینه ماڵیان ئازاری پرسه‌كه به‌رۆكی به‌رنه‌دابوون . گه‌لاوێژ، كه‌ئاواره
تائه‌وكاته‌ی چۆته ژیانی هاوسه‌ری لای ئه‌م گه‌وره بووه،بۆیه ناوبراو كه‌وته
باسكردنی ژیانی ئاواره‌و وتی"هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی هاتۆته‌لای ئێمه ڕێزێكی
زۆرمان لێگرتووه‌و لای ئێمه زۆرئاسوده بووه، له‌به‌رئه‌وه زۆرهۆگرمان بوو."
گه‌لاوێژ هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو وتی " گه‌وره‌بوده‌بوایه،بچوایه ژیانی
هاوسه‌ری ،ساڵی 2004 كوڕێك به‌ناوی "سه‌ردار كه‌ریم خدر" هاته‌داوای كه
ئێسته‌ته‌مه‌نی 32ساڵه‌و له‌سه‌ر خۆخنكاندنی ئاواره زیندانی كراوه، سه‌ردار
خه‌ڵكی گوندی یاخسه‌مره ،ئاواره قبوڵی بوو شوی پێ بكات،چونه‌ماڵ وحاڵی خۆیان
.
گه‌لاوێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ند مانگێكی سه‌ره‌تای ژیانیان خۆش بووه ،دواتر
ژیانیان به‌ره‌و ناخۆشی چووه ، هۆكاری خراپه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ"سه‌ردار"ی
هاوسه‌ری،كه‌بۆ ئاواره باش نه‌بووه‌و به‌رده‌وام ئازاری داوه ، ئه‌و
ئاماژه‌ی‌به‌وه‌دا "له‌و ژیانه هه‌ڵهاتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆماڵی ئێمه، به‌ڵام
ڕێكمان خستنه‌وه‌و چویه‌وه لای سه‌رداری مێرد."
هه‌وره‌ها له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گه‌لاوێژ وتی "ئاواره زۆرجاریش وتوێتی
كه‌خه‌زروی زۆرباشه بۆی به‌لاَم خه‌سوی به‌وجۆره نه‌بووه‌و برایه‌كی"سه‌ردار
" كه‌ناوی "سه‌روه‌ر"ه ئه‌ویش لێ‌ی داوه ."
له‌نێوان ئه‌م هه‌موو كێشه‌دا "ئاواره" ده‌بێته دایكی كچێك به‌ناوی "سروشت "،
ئه‌مجاره ئاواره ماڵ جێدێڵێت‌و دێته‌وه لای پوری كه‌ناوی گه‌لاوێژ بوو هه‌ر
له‌لای ئه‌ویش گه‌وره بووه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ردار ده‌گات
به‌وه‌ی ته‌ڵاق چاره‌سه‌ری نێوانیان بكات به‌ڵام "ئاواره" قبوڵی ناكات‌و
ماوه‌یه‌ك له‌ماڵی پوری ده‌مێنێته‌وه، له‌وه ماوه‌دا ئاواره به‌رده‌وام داوای
بینینی "سروشتی " كچی ده‌كات كه‌لای سه‌رداری هاوسه‌رێتی‌و ناهێڵن بۆ
ته‌نهاجارێكیش چاوی پێی بكه‌وێت.
"مه‌جید عومه‌ر" كه خاڵی ئاواره‌یه وتی "سه‌ردار هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر
جیابونه‌وه، من سێ بۆ چوارجار چومه‌ته ماڵی سه‌ردار به‌ڵام قسه‌كانی منیان
قبوڵ نه‌بوو تائه‌وكاته‌ی كێشه‌كه چووه دادگا به‌ڵام هێشتا ئاواره داوای
جیابونه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه زۆر تامه‌زرۆی سروشتی كچی بووه كه‌ته‌مه‌نی
2ساڵانه، به‌ڵام نه‌یان هێشت مناڵه‌كه‌ی خۆی ببینێ.
به‌پێی دواین بڕیاری دادگا كێشه‌ی نێوان ئاواره‌و سه‌ردار به‌ته‌ڵاق گه‌یشتووه
به‌ڵام ئاواره ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ی دادگا نه‌بووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕیاری
كۆتایی دادگا‌و دوای چه‌ند ڕۆژێك خۆی خنكاند. دایكی ئاواره كه‌ناوی " نه‌سرین
عومه‌ر"ه‌و پاش له‌دایك بونی ئاواره شوی كردۆته‌وه‌و ماڵی خه‌زورانی ئاواره‌یان لێ
سه‌ندۆته‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕوداوه وتی " تاوانی خۆخنكاندنی ئاواره له‌ئه‌ستۆی
سه‌رداره، پێویسته بۆ هه‌میشه‌یی له‌زیندانا بێت."
محه‌مه‌د ڕه‌وف كه‌پارێزه‌ره به‌كوردستانیوزی وت " ئه‌گه‌ر پیاوی ئه‌و ئافره‌ته
له‌كاتی خنكانی ئه‌و ئافره‌ته‌دا له‌گه‌ڵی نه‌بوبێتیاخود به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی
له‌به‌رده‌ستا نه‌بێت كه ئه‌و پیاوه ته‌حریزی كوشتنه‌كه‌ی كردبێت ڕوبه‌ڕوی هیچ
شتێكی یاسایی نابێـته‌وه، چونكه ڕێگه چاره‌ی بینین كچه‌كه‌ی به‌خۆكوشتن
چاره‌سه‌ر نابێت، ڕێكخراوه‌كانی ژنان هه‌بوو ده‌بوو له‌وێوه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه
نه‌ك به‌خۆخنكاندن."
كوڕێك خوشكه‌كه‌ی ده‌داته به‌ر گول
10 .07. 2007
رۆژی 9/7 له‌گه‌ڕه‌كی باداوای هه‌ولێر كوڕێك خوشكه‌كه‌ی ده‌داته به‌ر گولله‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات. عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری هه‌ولێر به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: "دوای رووداوه‌كه كوڕه‌كه رایكردووه‌و له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیداین".به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه رۆژی چوارشه‌ممه به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ی به‌كوشتنی ئافره‌تان تۆمه‌تبارن .
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی
ده‌كاته سه‌ر خوشكی ژنه‌كه‌ی له چۆله‌وانیش ده‌یكوژێت
2007 .12.17
هاوڵاتییه‌ك له كۆمه‌ڵًگه‌ی "كه‌له‌كچی" دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر خوشكه ژنه‌كه‌ی، له چۆله‌وانیش ده‌یكوژێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له پۆلیس به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگای "كه‌له‌كچی به‌رده‌ڕه‌ش"
به‌ناوی (س، ش) ته‌مه‌ن(27) ساڵ كه خێزانداره‌و خاوه‌نی(3) منداڵه به بیانوی
ئه‌وه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆشه، كچه خه‌زووره‌كه‌ی خۆی واته خوشكی خێزانی كه
ناوی (رِ)ه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی(730) قه‌زای "به‌رده‌ڕه‌ش" له‌گه‌ڵ خۆی
دیباته‌وه ماڵی خۆیان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی و ناشه‌رعی
له‌نێوانیان دا هه‌بووه و بۆیه‌ش دوای ئه‌و كردارانه "س" ، "رِ" ده‌كوژێت و
ته‌رمه‌كه‌شی له نزیك رِووباری "خازر" فرِێ ده‌دات و دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌واڵی
وونبونی ماڵی باوكی "ر" وونبوونه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی "س" زاوایان و دوای ئه‌وه‌ی
كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌لیَدا ده‌كه‌ن، "س" دان به‌وه دا ده‌نێت كه
په‌یوه‌ندییه‌كی ناشه‌رعی له‌نێوان هه‌ردوو كیان دا هه‌بووه و هه‌ر بۆیه ئه‌و "ر"
كووشتوه و له‌نزیك ئاوی "خازر"یش فرِێی داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یدا، كه هه‌ر هه‌مان كات باوكی "ر" زاواكه‌ی خۆی واته "س"
ده‌كوژێت و دوێنێش ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا و تاكو ئێستاكه‌ش كه‌سووكاری "ر" به
هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس له قه‌راخ رووباری "خازر" له ته‌رمی "ر" ده‌گه‌رێن و
نه‌یان دۆزیته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پۆلیس كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات و دووپاتیكرده‌وه،
كه "ر" كاتێك له‌گه‌ڵ "س" بۆ ماڵی ئه‌وان چووه ، كۆمه‌ڵه پاره‌و زێرِێكی زۆری
له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
کووشتنی
سارا نیعمەت

له
01.08.2007 دا کووشتنی
سارا نیعمەت تەمەن 11 ساڵ دانیشتوى شارى خانەقین،
لەلایەن کەسوکارەکەیەوە لەدواى کوشتنى بەبەرد.تەرمەکەى
لەکەلاوەیەکدا دۆزرایەوە.
دوو خوشك به‌یه‌كه‌وه كوژران
08 .08. 2007
له
شه‌وی 18/8له گه‌ڕه‌كی ره‌زای
شاری دهۆك، له ترافیك لایتێك دوو برا له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی مۆنیكا ته‌قه له
ئۆتۆمبیلێكی ئۆپڵ ده‌كه‌ن كه دوو كوڕ‌و دوو كچی تێدا ده‌بن‌و له ئه‌نجامدا دوو
كچه‌كه ده‌كوژرێن‌و یه‌كێك له كوڕه‌كانیش بریندار ده‌بێت.
ئه‌و دوو كچه
خوشك بوون یه‌كێكیان 35 ساڵه‌و شوویكردووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان 17 ساڵه‌و كچه،
هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ش برا بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ته‌قه‌یان لێكردوون دوو كه‌س
بوون‌و برای ئافره‌ته‌كان بوون".
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی "ئافره‌ته‌كان كوژراون‌و ئه‌و دوو برایه‌ی له‌ناو ئۆپڵه‌كه‌ش
بوون یه‌كێكیان بریندار كراوه‌و یه‌كێكیشیان هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام دواتر پۆلیس هه‌ر
چوار كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
ته‌رمی ژنێك و گه‌نجێك ده‌دۆزرێته‌وه
له
03.09.2007 دوو روداوی جیاوازدا له‌ناحیه‌ی
سمیلان‌و قه‌زای رانیه ته‌رمی ژنێك‌و گه‌نجێك ده‌دۆزرێته‌وه.
لەنزیک گوندی گۆزی نێوان
کەرکوک و پردێ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
له
04.09.2007
تەرمی ژنێکی نەناسراو کە تەمەنی لەنێوان
20-25 ساڵە کە جێشوێنی 3 گوللە بە جەستەیەوە دیارە لەلایان پۆلیسەوە لەنزیک گوندی
گۆزی دۆزرایەوە.
كچێك به‌كوژراویی ده‌دۆزرێته‌وه‌و دانه‌یه‌كی تریش بریندار
ده‌بێت
له
05.09.2007
ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، ته‌رمی كچێك
به‌گولله‌بارانكراوی ده‌دۆزرێته‌و.
كاتژمێر حه‌وت‌و نیوی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه4/9، له‌نێوان گوندی باشبڵاخ‌و
خاڵه‌بازیانی ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن پانزه بۆ هه‌ژده ساڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه
كراسێكی سووری له‌به‌ردا بووه‌و گولله‌بارانكراوه.ئه‌و
كچه به‌فیشه‌كی ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف كوژراوه‌و فیشه‌كه‌كانیش نراون
به‌سه‌روسنگیه‌وه.
ئافره‌تێكی
13 ساڵ خۆی كوشت
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات

له
22.11.2007 کچێکی مه‌هابادی به ناوی " مه‌هناز حه‌سه‌نی " به هۆی
گوشاره‌کانی خێرانی و تووش بوون به نه‌خۆشی ده‌رۆنی له ناکاو خۆی کووشت.
مه‌هناز که به هۆی مردنی دایک و باوکی له لای زڕ دایک و زڕ باوکی مابوویه‌وه و
به‌رده‌وام ئازار و ئه‌شکنجه ده‌درا، به زۆری له ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌یی واتا ساڵی
ڕابڕدوو به مێرد درابوو. نێو براو له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌شی ئازار ده‌دراو
به‌هۆی بێ که‌سی به‌سووکی سه‌یر ده‌کراو گه‌لێک هه‌ڵس و که‌وتی خراپی له گه‌ڵ دا
ده‌کرا. هه‌ر بۆیه‌ش نه‌یتوانی بوو که‌درێژه به‌ژیانی هاوسه‌ری بدات و دوای یه‌کساڵ
له مێرده‌که‌ی ته‌ڵاقی وه‌رگرت بوو.
مه‌هناز به هۆی بێ که‌سی جارێکی دیکه ناچار ده‌بێت ڕووی ماڵی زڕدایک و زڕباوکی
بکاته‌وه، که‌چی ئه‌وانیش سه‌رکووتی ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
که تووشی په‌رێشانی ڕووحی و پیسکۆلۆژیک بێت و له ئه‌نجام دا له ڕۆژانی ڕابڕدوو
دا، به خواردنه‌وه‌ی سه‌م ، کۆتایی به ژیانی پڕ له ڕه‌نج و که‌سه‌ری خۆی هێنا.
كوشتنی
ژن
08.02.2008
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆك 192ژن سوتاون‌و 63ی
دیكه‌ش به‌گولله گیانیان له‌ده‌ستداوه
كچێكی
ته‌مه‌ن 22 ساڵ خۆی ده‌كوژێت
له
07.04.2008
كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ
شه‌وی 7/4 له قاتی سێهه‌می ئاماده‌یی بازرگانی دهۆكه‌وه خۆی ده‌خاته
خواره‌وه‌و كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
دهۆك:
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له قوتابخانه‌كه ئه‌م كچه خوێندكاره
له‌قوتابخانه ماوه‌ته‌وه تا ده‌وام ته‌واو بووه، پاشان پاسه‌وانی قوتابخانه‌كه
له مه‌یدانی ناوه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه ده‌یدۆزێته‌وه گیانی
له‌ده‌ستداوه.به‌پێی قسه‌ی هاورێكانی ئه‌م خوێندكاره له‌كاتی ته‌واوبوونی
ده‌وامدا دواكه‌تووه‌و له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا نه‌رۆشتۆته‌وه‌و پاشان پاسه‌وانی
قوتابخانه‌كه به‌مردوویی دۆزیویه‌ته‌وه.
خویندكاره‌كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و له‌قۆناغی سێهه‌م بووه‌و
به‌پێی قسه‌ی هاورێكانی هیچ گرفتێكی نه‌بووه، له‌بواری خوێندنیشدا ئاستی مام
ناوه‌ندی بووه.
به‌پێی قسه‌ی هاورێكانی، ئه‌م كچه نامه‌یه‌كی لای هاورێیه‌كی
جێهێشتووه‌و كه‌س تۆمه‌تبار ناكات‌و ده‌ڵێت " به‌بروای ته‌واومه‌وه خۆم
ده‌كوژم".
كچێك
به‌پشتوێن خۆی خنكاند
10.04.2008
له
09.04.2008
ته‌رمی كچێك له‌ناو
ماله‌َه‌كه‌ی خۆیاندا له‌عه‌ربه‌ت دۆزرایه‌وه كه پێشتر له‌رێگه‌ی پشتوێنێكه‌وه
خۆی خنكابوو".كچه‌كه ناوی ده‌شنێ نامیقه‌و خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می
ئاماده‌ییه له‌زاری باوكییه‌وه پێمان راگه‌یاندرا به‌هۆی سستی له‌خوێندندا
هه‌ستاوه به‌و كاره‌و له‌رێگه‌ی پشتوێنێكه‌وه خۆی خنكاندووه".هه‌روه‌ها
كچه‌كه له‌كاتی خۆ خنكاندنه‌كه‌یدا خۆی
هه‌ڵواسیوه.
وتیشی " لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌هۆكاری كوشتنی ئه‌و كچه
خوێندكاره ده‌ستی پێكردووه".
له شه‌وی
18/19-4-2008 ژنه رۆژنامه‌نووس بێگه‌رد حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین ناسراو
به (بێگه‌رد قه‌ڵاتی) چیرۆكنووس و په‌یامنێر له هه‌فته‌نامه‌ی (گوڵان)، له
ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له شاری هه‌ولێر به چه‌قۆ كوژرا .ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش وا راده‌گه‌یه‌نن كه له‌لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرابێت كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا لێ‌ی جیابوبووه‌وه، دوای
كوشتنیشی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر
كراوه.
ئه‌م ژنه ساڵی 1981 له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه
له‌دایكبووه‌و تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی خوێندووه، ساڵی 2000 له‌لایه‌ن
باوكیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا به زۆر دراوه‌ته پیاوێكی به ته‌مه‌ن،
دوای ئه‌وه‌ی كچێكی له‌و پیاوه ده‌بێت به ناوی (كه‌ژاڵ)، لێ‌ی جیاده‌بێته‌وه،
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش شووی به پیاوێكی دیكه كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
یه‌كتریدا نه‌گونجاون و به‌رده‌وام كێشه‌یان له‌نێواندا بووه، تا كار
گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی جیابوونه‌ته‌وه.
كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی بێگه‌رد ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده كچه‌كه‌یان له
هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوبووه‌وه، به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌ی نێوانیان له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر ده‌كرا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ك به‌ر له كوشتنی، كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی خۆی به‌ناوی (بوكی تارا
ڕه‌ش) بڵاوكردۆته‌وه.
گۆڕی ئه‌و كچه هه‌ڵده‌درێته‌وه كه له‌ئاغجه‌له‌ر به‌خنكێندراوی بێ ئاگاداری پۆلیس نێژرا
23.04.2008
له شه‌وی 17/18-4 كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌گوندی
تلیان- ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا خۆی
خنكاند.
23.04.2008
له
02.02.2008
خۆی ده‌سووتێنێت,
دوای شه‌ست‌و یه‌ك رۆژیش له‌چاره‌سه‌ركردن، هه‌ورین
له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
كۆیه كراوه‌ته‌وه‌و، ته‌نها دوای چوار رۆژ مانه‌وه، له زیندانی كۆیه،
دواجار به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیفاده‌یه‌كی له پۆلیسی كۆیه لێوه‌ربگیرێت،
گیانی له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێمرجنسی، قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
كۆیه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ورین له 4/4 جگه
له‌وه‌ی ته‌ندروستی زۆر باشبووه، داواشی لێكراوه هه‌ر سێ رۆژ جارێك
سه‌ردانی ئێمرجنسی بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی، به̴