
به‌ناز مه‌حموود
مه‌حموود
Banaz Mahmod Mahmod
2006-01-23
به‌ناز به‌ده‌ستی باوكی كوژراوه
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان
له‌هه‌مبه‌ڕ کوشتنی کێژێکی کورد له به‌ریتانیا، ده‌سته‌ی
لێکۆڵه‌ره‌وان باوکی ئه‌و كچه‌یان به‌كوشتنی کچه‌که‌ی خۆی
تاوانبار كرد، كه به‌بیانووی "شه‌رف" كوشتووێتی.
ساڵی پار جه‌سته‌ی "به‌ناز مه‌حموود"ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ
له‌یه‌کێك له‌باخچه‌کانی شاری بیرمنگهام
له‌ناو جانتایه‌كدا دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ژێر خاكدا شارد‌رابوویه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نیشانیاندا، که باوکی
به‌ناز "مه‌حموود مه‌حموود"ی ته‌مه‌ن
52 ساڵ له‌گه‌ڵ مامی به‌ناز، "ئاری مه‌حموود"ی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، دانیشتووی
"Mitcham" باشووری له‌نده‌ن، لێپرسراون به‌رامبه‌ر
کوشتنی به‌ناز.
له‌میانه‌ی
گوێگرتنه‌کان "محه‌مه‌د حه‌مه"ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له
"West Norwood" له‌باشووری
له‌نده‌ن گه‌واهی بۆ تاوانبارێتی ئاری دا و وه‌ک کوژه‌رێك
ده‌ستنیشانیکرد.
ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی
به‌ناز پێویستبوو له‌لایه‌ن
که‌سوکاره‌که‌یه‌وه تێکه‌ڵی گڵ بکرێت، چونکه ئه‌و کوڕێکی
خۆشده‌ویست و که‌سوکاره‌که‌شی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌و دووانه
نامۆبوون، هه‌ربۆیه باوکی به‌ناز و مامی هه‌ڵده‌ستن
به‌كوشتنی و به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت "شه‌رف" بۆ خانه‌وانه‌ده‌که‌یان
بگه‌ڕێنه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی به‌ناز به‌ده‌ستی باوكی و مامی بکوژرێت،
چه‌ند جارێك به‌ناز پۆلیسی
له‌هه‌وڵه‌کانی باوكی و مامی ئاگادار کردۆته‌وه. له‌کانوونی یه‌که‌می
2005دا به‌ناز پۆلیس ئاگادار ده‌کاته‌وه و پێیوایه،
که ترسێکی گه‌وره‌ی له‌باوکی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ترسه‌كانی به‌ناز، پۆلیس هیچ كردارێكی
ڕاسته‌وخۆی بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و كیژه
ناگرێته‌به‌ر.
هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن
"Scotland Yard"ه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكرا،
چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌رامبه‌ر
ترسه‌كانی به‌ناز كه‌متر‌خه‌مبوون.
به‌ناز پاش هه‌ڵهاتنی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌که‌ی و به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات،
به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ
خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا، "ڕه‌حمات سولێمانی"، هه‌ر بهێڵێته‌وه.
کاتێک ئه‌م په‌یوه‌ندییه نهێنینه ئاشکرا ده‌بێت،
سولێمانی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی
به‌نازه‌وه هه‌ڕه‌شی لێده‌کرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ر
به‌رده‌وام بێت.
"ڕه‌حمات سولێمانی" ده‌ڵێت: "له‌دوای مردنی به‌ناز
ژیانم كۆتایی پێهات." له‌درێژه‌ی
په‌یڤه‌كانیدا ناوبرا ده‌ڵێت: "ته‌نها شت واتای هه‌بوو
له‌ژیانمدا، سه‌پاندنی بڕیاره‌كانی دادگابوو."
پۆلیس هه‌وڵیداوه، که به‌ناز بۆ
شوێنکی پارێزراو به‌رێت، به‌ڵام به‌ناز ماڵه‌وه‌ی به‌پارێزاروتر
داناوه، چونکه به‌بۆچوونی ئه‌و دایکی له‌ماڵه‌وه‌یه.
له 24ی کانوونی دووه‌مدا به‌ناز
له‌ماڵه‌وه وند‌ه‌بێت و لاشه له‌تبووکه‌ی پاش سێ مانگ له
"Handsworth" له
بیرمێنگهام ده‌دۆزرێته‌وه. "بێخاڵ"ی خوشكی به‌ناز، ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ئێستا شاراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌كه‌یدا ناژی. ناوبراو كوشتنی خوشكه‌كه‌ی
به‌ده‌ستی باوك و مامی ڕیسوا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه بێخاڵ ده‌ڵێت: "كوشتنی
كه‌سێك، كه له خوێن و گۆشتی خۆته، نا‌توانیت لێ ببووردنت بۆی هه‌بێت"
بێخاڵ
له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت: "نه‌ك هه‌ر لێبووردن، ته‌نانه‌ت شایه‌نی
ئه‌وه‌ش نیین، كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بژین."

تاوانباران
مه‌حموود
مه‌حموود
Mahmod Mahmod
and
ئاری مه‌حموود
Ari Mahmod
سه‌رچاوه‌ی
هه‌واڵ:
BBC