|

ئاواز قادر
AAwaz
Qader
10-06-2007 |
له‌گه‌رِه‌كی
سه‌یداوه‌ی سه‌ربه شاری هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانی
10/6/2007
ژنێك كه‌سكی 8 مانگه،
له‌ماڵی باوكی‌دا له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس
به‌فیشه‌ك
كوژرا.
تایبه‌ت به‌كوردستانیوز:
"یونس
خدر" ڕۆژی 10.6.2007 كاتژمێر 8ی
سه‌رله‌به‌یانی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی شاری هه‌ولێر " یونس خدر شۆرۆ"
خۆی
ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی باوكی ئاواز و چه‌ند فیشه‌كێك ده‌نێت
به‌ئاوازه‌وه و
ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، پاش ڕوداوه‌كه یونسی مێردی پێشوی
ئاواز‌و دوو
كه‌سی تری كه‌هاوكاری یونس بوون‌و پێده‌چێت برای بن له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر
ده‌كرێ‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه. سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌نزیكی
ڕوداوه‌كه به‌كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند " ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌م ژنه
له‌لایه‌ن
"
یونس خدر شۆرۆ"ی مێردیه‌وه ده‌بینرێت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی
له‌شارۆچكه‌ی "هه‌ریر"
له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ناوی "ڕه‌شید هه‌ریری" كاری سێكسی ئه‌نجام ده‌دات،
ده‌ستبه‌جێ
ئه‌م پیاوه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات و ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوكی
ده‌كاته‌وه.
ڕه‌شید" بۆ پێكهاتن له‌گه‌ڵ "یونس"دا كه‌كاری سێكسی له‌گه‌ڵ
ژنه‌كه‌ی كردبوو خوشكێكی خۆی له‌یونس ماره ده‌كات‌و ده‌بێت
به‌هاوسه‌ری
.
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی مێردی ئاواز داوا له‌كه‌سوكاری "ئاواز" ده‌كات
كه‌بیكوژن،
به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی مێرده‌كه‌ی به‌شتێكی هه‌ڵبه‌ستراو
ده‌زانن له‌به‌ر
ئه‌وه هیچ به‌رامبه‌ر ئاواز ناكه‌ن، بۆیه یونس خۆی هه‌ڵده‌سێ
به‌كوشتنی ئاواز
له‌ماڵی باوكی‌دا.
ئاواز ته‌مه‌نی له‌نێوان 20 بۆ 22 سالاندایه‌و سكی
به‌منداڵه‌وه 8 مانگی بووه‌و منداڵه‌كه‌شی مردووه‌و ئێسته ته‌نها
منداڵێكی
لێبه‌جێماوه.
وێنه‌كه له‌ئینته‌رنێت وه‌رگیرواوه
.
عه‌قید هێرش ئه‌حمه‌د
به‌رِێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر به‌ئاژانسی په‌یامنێری
راگه‌یاند كه كه‌سێك به ناوی (خ) له‌گه‌ڵ دووبرای له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی
كۆمه‌لاَیه‌تی ژنه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ئاواز قادر) ی ته‌مه‌ن 20
ساڵه‌یان كوشت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه بكوژه‌كه پترله سێ فیشه‌كی له‌مل وسه‌ری
ژنه‌كه‌ی داوه وهه‌رله‌شوێنی رووداوه‌كه ئافره‌ته‌كه گیانی
له‌ده‌ستدا.
عه‌قید هێرش گوتی :" دوای ره‌وانه‌ی كردنی ته‌رمه‌كه بۆ نه‌خحۆشخانه‌ی
رزگاری ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه كرد‌و پاش كاتژمێرێك
توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه له‌بازگه‌ی پیرمام ده‌ستگیربكه‌ین ، له
سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان تاوانه‌كه‌یان ناوه.
به‌گوته‌ی ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كه نزیكن پیاوه‌كه ماوه‌یه‌ك ده‌بێت
ژنه‌كه‌ی ته‌لاق داوه، ژنه‌كه له ماڵی باوكی له‌گه‌رمه‌ی خه‌ودا
ده‌كوژرێت. |