|
یاسین حه‌سه‌ن: له یادی چل ساڵه‌ی شوێنه‌وه‌نکردنی (سه‌دیقی هه‌نجیری)دا

له
یادی چل ساڵه‌ی شوێنه‌وه‌نکردنی (سه‌دیقی هه‌نجیری)دا
چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ند رۆژێک پێش شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌که‌ی (هه‌ندرێن)
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری 1966، له‌گوندی (مامه رووت)ی شوێنی ئیستگه‌ی شۆڕشی
کوردستان، (سه‌دیقی هه‌نجیری) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی
دووه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان، بێ سه‌ر و شوێن کرا.
سه‌دیقی هه‌نجیری، له‌دایک بووی ساڵی 1924ی شاری مه‌هاباده و کوڕی کاک حه‌مه
ره‌سوڵ و ئایشه خاتونه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری مه‌هاباد ته‌واو کردووه و
قۆناغی ناوه‌ندیشی له‌دانیشه‌رای مقدماتی ته‌واو کردووه. ناوبراو له‌ساڵی 1945دا
بۆته مامۆستای قوتابخانه و له‌ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد دامه‌زراوه و
خه‌ریکی وانه‌گوتنه‌وه بووه. له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان
و جه‌مهوریه‌تی کوردستاندا، سه‌دیقی هه‌نجیری بۆته ئه‌ندامی حیزب و بووه
لێپرسراوی ته‌بلیغاتی خوێندکاران و له‌چاپکردن و ده‌رچوونی گۆڤاری (کوردستان)دا
رۆڵی هه‌بووه و جاروبار وتاریشی تێدا نووسیوه. به‌پێی قسه‌ی (سیامه‌ند
بایه‌زیدی)، سه‌دیقی ئه‌نجیری له‌و سه‌رده‌مه‌شدا چه‌پ و مارکسیست بووه و پاش
ئه‌وه‌ی هانی کرێکاره‌کانی چاپخانه‌ی کوردستان بۆ مانگرتن ده‌دات، له‌لایه‌ن حه‌مه
حسێن خانی سه‌یفی قازییه‌وه له‌سه‌ر کار لاده‌برێت(1)
پاش رووخاندنی کۆمار و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهیی بۆ مه‌هاباد، سه‌دیقی
هه‌نجیری ده‌چێته گوندی (گڵندوک)ی نزیک تاران و به‌کاری مامۆستایه‌تییه‌وه خه‌ریک
ده‌بێت. ناوبراو له‌ساڵی 1949دا به‌ڕه‌سمی ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبی توده‌ی ئێران و
کاره‌که‌شی ده‌گوازێته‌وه بۆ تاران و ده‌بێته کارمه‌ند له‌ئیداره‌ی باڵای
فه‌رهه‌نگ و هه‌ر له‌تارانیش نیشته‌جآ ده‌بێت و ماڵه‌که‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی نهێنی
حیزبی توده‌وابوو. شایه‌نی باسه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاکاندا، جوڵانه‌وه‌ی
دیموکراتی ئێرانی به‌سه‌رکردایه‌تی جه‌بهه‌ی میللی و دکتۆر موسه‌ددیق تاده‌هات
زیاتر په‌ره‌ی ده‌گرت و پاشه‌کشه‌ی به‌شاپه‌رسته‌کان ده‌کرد. پاش ئه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی
میللی حکومه‌تی گرته ده‌ست فه‌زایه‌کی ئاوه‌ڵه له‌تاران و هه‌رێمه‌کانی دیکه‌ی
ئێران هاته‌دی، حیزبی توده له‌و ده‌مه‌دا له‌دوای جه‌بهه‌ی میللی مه‌زنترین هێزی
سیاسی و جه‌ماوه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که بوو. حیزبی دیموکراتی کوردستانیش که
له‌لایه‌ن چه‌ند لاوێکی خوێن گه‌رمی وه‌ک: (عه‌بدوڵای ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق)،
غه‌نی بلوریان، ره‌حیمی سوڵتانیان، عه‌زیز یوسفی، عوبه‌یدوڵای ئه‌یوبیان) سه‌ر
له‌نوآ دامه‌زرابۆوه و که‌تبۆ گه‌شه‌کردن، به‌هۆی سه‌دیقی هه‌نجیری و (سارمه‌ددینی
سادق وه‌زیری) وه‌کیلی پایه‌ی یه‌کی دادوه‌ری له‌تاران، له‌گه‌ڵ حیزبی توده،
له‌هاوینی ساڵی 1951دا رێکه‌وتن، که‌حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ر به‌و ناوه
له‌کوردستان وه‌ک شاخه‌یه‌کی حیزبی توده کاربکات و له‌ژێر رێنماییه سیاسیی و
رێکخراوه‌ییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌دابێت که (رێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی ئه‌کات
له‌تاران داده‌نیشتن. به‌وه‌ش حیزبی دیموکراتی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی
له‌ده‌ستدا و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له‌بیرکرد و له‌هه‌موو روویه‌کی ئیدۆلۆژی و
سیاسیی و حیزبییه‌وه بووه وابه‌سته‌ی حیزبی توده‌ی ئێران له‌تاران) (2).
له‌دوای کوده‌تاکه‌ی ژینه‌ره‌ِڵ زاهیدی و رووخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی موسه‌دده‌ق
له19ی ئابی 1953دا. رێبه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌سوود وه‌رگرتن
له‌فه‌زای ئاوه‌ڵه‌ی گونده‌کانی کوردستان و دوور له‌ڕێنماییه‌کانی رێبه‌رایه‌تی
حیزبی توده‌که ئه‌و ده‌م که‌وتبوونه به‌ر فشار و په‌لاماری فه‌رمانده‌ی نیزامی
له‌تاران به‌سه‌رکردایه‌تی (ته‌یمور به‌ختیار)، که‌وتنه کارکردن و له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 1954، له‌شاری ته‌ورێز به‌هاوکاری (فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌رباینجان) توانیان
پێنج ژماره له (کوردستان)ی ئۆرگانی حیزبی دیموکرات چاپ و بڵاو بکه‌نه‌و، شایه‌نی
باسه سه‌دیقی هه‌نجیری یه‌ک له‌وانه بوو که‌بۆ چاپکردنی کوردستان له‌تارانه‌وه
خۆی گه‌یانده ته‌ورێز و له‌گه‌ڵ (ره‌حمانی قاسملو)دا پێکه‌وه وتاره فارسییه‌کانی
رۆژنامه‌که‌یان ده‌نووسی. ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی که به‌ئاشکرابوونی چاپخانه‌که و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن پیاوانی رژێمه‌وه وه‌ستا و له‌بڵاوکردنه‌وه که‌وت.
هه‌روه‌ها رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان له به‌هاری ساڵی 1955، له‌مشاری
تاران و له‌ماڵی سه‌دیقی هه‌نجیری کۆبوونه‌وه و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن له‌هه‌ڵوێستی مه‌نفی و ناشۆڕشگێڕانه‌ی حیزبی توده له‌شکستی جوڵانه‌وه‌ی
دیموکراتی ئێرانی و سه‌رکه‌وتنی و کوده‌تاکه‌ی زاهیری، بڕیاریاندا په‌یوه‌ندی
ته‌شکیلاتی له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌دا بپچڕێنن و نامه‌یه‌کی ره‌خنه ئامێزیش سه‌باره‌ت
به‌و بآ هه‌ڵوێستیه‌ی حیزبی توده له‌مه‌ڕ کوده‌تاکه‌ی 19ی ئاب بنووسن و حیزبی
کۆمۆنیستی شوره‌وی لێ ئاگادار بکه‌نه‌و (3).
پاش ئه‌وه‌ی ماڵه حیزبییه‌کانی حیزبی توده له‌ساڵی 1954، له‌تاران و شاره‌کانی
دیکه‌ی ئێران، که‌وتنه به‌ر په‌لاماری فه‌رمانده‌ی نیزامی و پیاوه‌کانی (ته‌یمور
به‌ختیار) و به‌شێکی زۆری کادێر و ئه‌ندامه‌کانی حیزبی توده بۆ ده‌زگای ئه‌منیه‌تی
رژێمی شاهه‌نشاهی ئاشکرابوون، ماڵه‌که‌ی سه‌دیقیش له‌تاران خرایه چاودێرییه‌وه،
ئه‌و کاته (پرویز حیکمه‌ت جو) کادێری رێبه‌رایه‌تی ناوداری حیزبی توده له‌وآ
به‌نهێنی ده‌ژیا. پاش ماوه‌یه‌ک له‌ڕۆیشتنی حیکمه‌ت جو بۆ رۆمانیا، ماڵی سه‌دیق
په‌لامار درا و له14ی سپتامبه‌ری 1955، سه‌دیقی هه‌نجیری له‌لایه‌ن پیاوانی
رژێمه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌رکرا و له‌لێکۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌ئه‌ندامه‌تی خۆی له‌حیزبی
توده‌نا و پاش ماوه‌یه‌ک به‌که‌فاله‌ت له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی تارانه‌وه ئازاد
کرا (4).
شایه‌نی باسه سه‌دیقی هه‌نجیری که‌سایه‌تییه‌کی به‌دیمه‌ن زۆر ساده و ساکار و
خاکی بوو، ره‌به‌ن بوو، هیچ کات هه‌ڵپه‌ی ناوبانگ و لێپرسراوێتی حیزبی نه‌ده‌کرد،
ئۆگری خوێندنه‌وه و کتێب و قه‌ڵه‌م بوو، شاره‌زایی زمانی فه‌ره‌نسی هه‌بوو، حه‌زی
به‌وه‌رگێڕان ده‌کرد و ده‌گوترێت کتێبی (مرده‌های بی کفن ودفن) له‌وه‌رگێڕانی
ئه‌وه. به‌پێی ئه‌سنادی ئینفرادی ساواک، ناوبراو هه‌میشه به‌هۆی ئۆگریی و خولیای
بیری سۆسیالیستخواهانه‌ی له‌ژێر چاوێری دابووه و له‌ساڵه‌کانی 1957-1959دا
به‌قازانجی حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵسوڕایه‌وه (5).
پاش هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 له‌باشووری کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی پارتی
و بارزانی، حیزبی دیموکرای کوردستان له‌سایه‌ی رێبه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق
(عه‌بدوڵای ئیسحاقی)دا، به‌گه‌رمی باوه‌شیان به‌و شۆڕشه‌دا کردوو و له‌هه‌موو
روویه‌که‌وه: سیاسی، دبلۆماسی، ته‌بلیغاتی، چه‌کداری و به‌شداری کردنی شه‌ڕه‌کان و
هه‌روه‌ها دابینکردنی پێویستییه ماددیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه، یارمه‌تی گه‌وره و
کاری بێ درێغیان، پێشکه‌ش به‌و شۆڕشه کرد. هه‌روه‌ها له‌م قۆناغه‌دا ململانێتی و
ناکۆکیه نێوخۆییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌نێوان رابه‌ری فیعلی حیزب
ئه‌حمه‌د تۆفیق و هه‌ندێک له‌کادێره‌کانی حیزب له‌لاوه خوێن گه‌رمه چه‌په‌کانی
له‌دوای ساڵی 1963 له‌ژێر فشاری رژێمی شاهه‌نشاهی هه‌ڵاتبوونه کوردستان به‌توندی
سه‌ری هه‌ڵدابوو. ئه‌و ململانێیه‌ی له‌نێوان دوو فیکر و ره‌وتی کارکردنی جیاواز و
له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و جڵه‌وی حیزب بوو. هه‌رچی ئه‌حمه‌د
تۆفیقه بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هاوکاری و پشتگیری و
به‌شداری کردن له‌شۆڕشی کوردستان دابوو، دۆستایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی پێ
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی بوو، دژی به‌ستنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات بوو
به‌فیکری ئێرانچێتی و وابه‌سته‌یی به‌حیزبی توده، له‌گه‌ڵ خۆهه‌ڵواسین به‌بلۆکی
سۆسیالیستی و ره‌وتی شوره‌ویپه‌رستیدا نه‌بوو، هاوکاری هه‌موو چین و توێژه‌کانی
به‌موڵکدار و ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردیشه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ
خوازی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به‌پێویست ده‌زانی. به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌یارانی فیکرێکی
نانه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوو، مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی کوردستان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مه‌لا
مسته‌فادا پێ مه‌سه‌له‌یه‌کی بایه‌خدار نه‌بوو، بڕوایان به‌ئێرانی بوونی خۆیان و
هاوبه‌سته‌گی له‌گه‌ڵ حیزبی توده له‌سایه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالیزمی نێو نه‌ته‌وه‌یی
و بلۆکی سۆسیالیستی‌دا هه‌بوو، خۆیان پێ مارکسیستێکی رووت و دوژمنی خوێن خۆری
ده‌ره‌به‌گی کورد بوو.
له‌ڕاستیدا، سه‌دیقی هه‌نجیری له‌ساڵی 1964 و له‌سه‌ر داوای خۆی له‌کاره‌که‌ی
خانه‌نشین کراو و کاتێک له‌پایزی ئه‌و ساڵه هاته باشووری کوردستان ته‌قریبه‌ن
ململانێی و ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی نێو حیزبی دیموکرات و ئه‌وانه‌ی به‌ناوی
(کۆمه‌ڵه‌ی رزگاری کوردستان) و (کۆمیته‌ی ساخ که‌ره‌وه) جیاببونه‌وه، بێ هیچ خوێن
رێژییه‌ک کۆتایی هاتبوو. دیاره رۆڵی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌پشتگیریکردنی
ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره شه‌خسی و فیکری و حیزبییه‌کانیدا و
سه‌رکه‌وتنی له‌و ململانێیه‌دا یه‌کلاکه‌ره‌وه بوو، له‌به‌رامبه‌ردا (مه‌کته‌بی
سیاسی) پارتی که‌دوژمنی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون و پشتگیری نه‌یارانیش ده‌کرد،
نه‌یانتوانی به‌هۆی شکستییان له‌به‌رامبه‌ر بارزانیدا تاسه‌ر بیانپارێزێن و
له‌ناوچه‌کانی خۆیاندا رایانگرن.
له19ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1964، له‌گوندی (سونآ)ی داوێنی چیای (مامه‌نده)،
کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد، راپۆرتی
سکرتێری حیزب له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه خوێندرایه‌وه، شایه‌نی باسه سه‌دیقی
هه‌نجیری وه‌ک رێکخه‌ری دانیشتنه‌کان و به‌سه‌ر راگه‌یشتنی وه‌رگرتنی ده‌نگه‌کان و
کۆکردنه‌وه‌یان له‌کۆنگره هه‌ڵده‌سوڕا، پاش ته‌واوبوونی کاره‌کانی کۆنگره له30ی
تشرینی دووه‌می 1964، هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کۆمیته‌ی چاودێری به‌رز،
سه‌دیقی هه‌نجیری به‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان
هه‌ڵبژێردرا.
وێڕای ئه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان پاش کۆنگره‌ی دووهه‌می چالاکییه‌کانی زیاتر
په‌ره‌یان سه‌ند و سه‌ردانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌ستیانپێکرده‌وه و خودی سکرتێری حیزب واته ئه‌حمه‌د تۆفیق چه‌ند جه‌وله‌یه‌کی
به‌نێو گونده سنورییه‌کاندا کرد، به‌ڵام ناته‌بایی و ناکۆکییه‌کانی نێو
رێبه‌رایه‌تی کۆتایی نه‌هات و سه‌رکردایه‌تی حیزبی له‌حاڵه‌تێکی شل و شێواویدا
هێشتبۆوه. سه‌دیقی هه‌نجیری که‌دوای کۆنگره ببوه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی،
به‌حوکمی بیروباوه‌ڕی مارکسیست و چه‌پی تایبه‌ت به‌خۆی چه‌ند کادیرێکی رێبه‌رایه‌تی
وه‌ک سوله‌یمانی موعینی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی لێ ئاڵابوون و به‌پێچه‌وانه‌ی
بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی دووه‌م و ئاگاداری ئه‌حمه‌د تۆفیقی سکرتێری حیزب، ئه‌ندامه
ده‌رکراوه‌کانی کۆمیته‌ی ساخ که‌ره‌وه‌ی وه‌ک: سه‌عید کاوه، حه‌سه‌نی رستگار،
مه‌لا ئاواره گێڕرانه‌وه و کرانه مشاویری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. مه‌سه‌له‌یه‌کی وا
که‌ئه‌حمه‌د تۆفیقی زویر کرد. هه‌ر بۆیه ناوبراو دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند کادیر
و پێشمه‌رگه‌ی په‌یوه‌ست به‌خۆی چووه بنکه‌ی شێخان و به‌ئامانجی کارکردن بۆ
گه‌ڕانه‌وه و چالاکی له‌نێوخۆیی وڵات و خۆرێکخستنه‌وه که‌وته کار. وه‌ک هه‌ژار
ده‌ڵێت: (ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر به‌زاکون و موره‌تته‌ب بوو، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌رسیان
ده‌خوێند، هه‌میشه کاریان ده‌کرد، که‌س زاتی نه‌بوو له‌خه‌ت لادا... زۆرجار میوانی
ده‌بووم و به‌و ته‌نزیم و رێک و پێکییه‌ی زۆرم دڵ خۆش ده‌بوو) (6).
شایه‌نی باسه ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی جموجۆڵی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات له‌سه‌ر
سنوره‌کانی ئێران و ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاکییه‌ک له‌نێوچه‌کانی لاجان و
مه‌نگوڕایه‌تی رژێمی شاهه‌نشاهی هاروژاند، ئه‌و رژێمه‌ی که له‌ڕێگای ساواک و
به‌قۆزتنه‌وه‌ی نزیکایه‌تی له‌سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کوردستان و به‌هۆی ئه‌و نفوزه
زۆر و تۆڕه جاسوسییه به‌رفاوانه‌ی دایانمه‌زراندبوو، راسته‌وخۆ بۆ بنکۆڵکردنی
حیزبی دیموکرات و لێدانی سه‌رکردایه‌تییه‌کی که‌وتنه کار. له‌لایه‌که‌وه مه‌لا
مسته‌فایان ناچار کرد ئه‌حمه‌د تۆفیقی سکرتێری حیزب بۆ ناوچه‌ی (کانی ماسی)
به‌رواری باڵا له‌نزیک سنوری تورکیا دوور بخاته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه که‌وتنه
راوکردنی هێندێک له‌کادێره‌کانی حیزب و داوایان له‌لێپرسراوانی شۆڕش ده‌کرد،
ته‌حویلیان بده‌نه‌وه، ئه‌و لێپرسراوانه‌ی که‌هێندێکیان به‌ئاشکرا ببونه که
واسووری پێش ساواک و لێره و له‌وآ ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتیان ته‌سلیم
ده‌کردنه‌وه. شایه‌نی باسه زۆر به‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆکانی
ماسی تێنه‌په‌ڕیبوو که‌پیلانێک بۆ ته‌حویلدانه‌وه‌ی ناوبراو به‌ساواک له‌لایه‌ن
مه‌لا مسته‌فاوه پووچه‌ڵ کرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دۆستێکی ئه‌حمه‌د تۆفیق، مه‌لا
مسته‌فای ئاگادار کردبۆوه له‌و پیلانه.
دروست له‌بانه‌مه‌ڕی 1966 و چه‌ند رۆژێکی که‌م پێش شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌که‌ی
(هه‌ندرێن)، سه‌دیقی هه‌نجیری و سه‌عید کاوه که‌ئه‌وکات پێکه‌وه له‌گوندی
(ده‌ربه‌ند)ی باڵه‌کایه‌تی له‌دۆڵێکدا خانوویه‌کیان گرتبوو تێیدا ده‌ژیان، سه‌ردانی
گوندی (لێوژه) ده‌که‌ن و پاشان ده‌چنه ماڵی (خالیدی حیسامی شێواوی شاعیر)
له‌مامه رووت. سه‌دیقی هه‌نجیری به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه و دیتنی مه‌لا مسته‌فا
بارزانی سه‌عید کاوه ده‌نێرێته‌وه ده‌ربه‌ند و خۆی له‌ماڵی حیسامی ده‌مێنێته‌وه.
لێره‌وه ئیدی که‌س سه‌دیقی هه‌نجیری نه‌دیته‌وه و شوێنه‌ون کرا (7).
له‌ڕاستیدا تائێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد سه‌باره‌ت بآ سه‌ر و شوێن کردنی سه‌دیقی
هه‌نجیری نه‌کراوه، چ به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆش به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ
ده‌ستنیشانکردنی ووردی ئه‌وانه‌ی شوێنه‌واریان کرد. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و وته‌یه‌ی
ده‌ڵێت: (که‌س دۆستی ژێرکه‌وتوو نییه) کاتی خۆی و به‌م دواییه‌ش که‌سانێک هه‌بون
که‌زۆربه‌یان نه‌یار و ناحه‌زی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون وه‌ک: سوله‌یمانی موعینی،
حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، که‌ریمی حیسامی، سه‌عید کاوه، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده و
محه‌مه‌دی خزری، به‌ڕاشکاوی و بآ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌و کاره‌یان خستۆته ئه‌ستۆی
ناوبراو، ته‌نانه‌ت نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ش پێشتر له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیدا بآ
ووردبوونه‌وه و پشت به‌بیره‌وه‌ری ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، ئۆباڵی رفاندن و
کوشتنی سه‌دیقی هه‌نجیری خستۆته ملی ئه‌حمه‌د تۆفیق (8)، که‌ئێستا پاش
خوێندنه‌وه‌یه‌کی مۆڵترم بۆ رووداوه‌که هه‌ست ده‌که‌م که‌بڕیاره‌که‌م له‌و
باره‌یه‌وه راستی نه‌پێکاوه. چۆن؟
وه‌ک گوترا، سه‌دیقی هه‌نجیری چه‌ند رۆژێک پێش شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌که‌ی هه‌ندرێن
له‌گوندی مامه رووت و له‌ماڵی خالیدی حیسامی شوێنه‌ون کرا، له‌م کاته‌دا ئه‌حمه‌د
تۆفیق نێزیک به‌مانگێک بوو له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه ته‌بعید کرابوو و له‌ناوچه‌ی
باڵه‌کایه‌تیدا نه‌مابوو، تێکڕای سه‌رچاوه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌و راستییه کۆکن، بۆ
نموونه هه‌ژار (چێشتی مجێو‌ر)دا ده‌ڵێت: (کوردێکی سابڵاغی به‌ناوی (سدیق ئه‌نجیری)
ماوه‌یه‌ک بوو له‌تارانه‌وه (ده‌ربه‌ند)... تاریفی خوێنده‌واری و زاناییان ده‌کرد،
پیاوێکی هێدی و هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که‌ئه‌حمه‌د
دوورخرابۆوه بۆ سنوری تورکیا و ئێمه له (لێوژه) بووین، رۆژێک له‌گه‌ڵ سه‌عید
ناوێک (که به‌چاوێک بوو) بونه میوانی بنکه‌که‌مان. پازده رۆژ مانه‌وه. رۆژانه
خۆی سه‌عید ده‌چوونه ده‌ری دآ، بۆ جه‌می نیوه‌ڕۆ و شه‌و ده‌هاتنه‌وه و ته‌واو
هۆگری سدیق ببوین. چه‌ند جارێک له‌مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه- که‌زۆرمان لێ نزیک بوو-
خه‌به‌ریان داینآ که‌ئێرانی ناوی ئه‌ویان پرسیوه، باله‌و نزیکه نه‌مێنآ. سامی و
من حاشامان کرد و جوابمان نه‌دانه‌وه. رۆژێک ده‌بوایه دوو رۆژنامه‌نووس و فیلم
به‌رداری ئه‌ڵه‌مانی بێنه لامان له‌لێوژه. کاک سامی به‌سدیقی گوت: (ئه‌مڕۆ
مه‌چنه ئه‌و سه‌کۆیه‌ی ناودارانه که‌هه‌موو رۆژ له‌وآ داده‌نیشن. چونکه نازانین
کآ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ڵه‌مانیانه دآ، له‌وانه‌یه جاسوسی ئێرانی ده‌گه‌ڵیان
که‌وتبآ). سه‌دیق له‌و قسه‌یه ناڕه‌حه‌ت بوو، گوتی: (دیاره ده‌ته‌وآ رام نه‌گری).
ئیتر بێ خواحافیزی کردن له‌گه‌ڵ سه‌عیده کوێر رۆیشتن. چوینه جێگه‌ی رادیۆ له
(گردێم)، ببونه میوانی (خالیداغای حیسامی) گوتبووی هێلکه‌ی هه‌یه چۆنی دروست
که‌ین؟ سدیق گوتبوی: (ده‌چم له‌و ده‌م چه‌مه پنگه دێنم، کوکی دروست ئه‌که‌ین).
ئیتر ئه‌و روینه بوو نه‌هاته‌وه و بآ سه‌ر و شوێن چوو، که‌س خه‌به‌ری نه‌زانی
(9).
هه‌روه‌ها له‌نامه‌که‌ی (حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی) که له6ی ژانویه 1989دا سه‌باره‌ت
به‌و رووداوه بۆ که‌ریمی حیسامی ناردووه، دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقی پێش
رووداوی بآ سه‌ر و شوێنکردنی سه‌دیق باسکردووه (10)، (سه‌عید کاوه)ش که‌ڕۆژێک پێش
دیار نه‌مانی سه‌دیق له‌بانه‌مه‌ڕی 1345/1966 چوونه‌ته لای خالید ئاغا،
له‌بیره‌وه‌رییه‌کانیدا نووسیویه (که‌وتینه ساڵی 1345ه 1966ز، ماوه‌یه‌ک بوو هیچ
هه‌واڵ و سه‌ر و سه‌دایه‌ک له‌کاک عه‌بدوڵا (ئه‌حمه‌د تۆفیق) نه‌بوو. پاش پرسیار
له‌م و له‌و بۆمان ده‌رکه‌وت که له‌ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی نه‌ماوه و چۆته
مه‌ڵبه‌ندی بادینان له‌گوندی کونه‌ماسی (کانی ماسیه-ن) نیشته‌جێیه. بڵاوبۆوه
که‌مه‌لا مسته‌فا ناوبراوی دوورخستۆته‌وه) (11).
(محه‌مه‌د خزری) که له‌بیره‌وه‌رییه‌کانیدا زیاتر له‌خه‌ڵکانی دیکه په‌لاماری
ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌دات و بآ سه‌ر و شوێن کردنی سه‌دیقی هه‌نجیری ده‌خاته ئه‌ستۆی
وی. به‌ڕاشکاوی دووجار باس له‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌کات له‌ناوچه‌ی
باڵه‌کایه‌تی. جارێکیان له‌سه‌ر زمانی مه‌لا ئاواره‌وه، جارێکی دیکه‌ش له‌سه‌ر
زمانی خودی سه‌دیقی هه‌نجیرییه‌وه ده‌ڵێت: که‌سه‌دیق (گوتی کاک ئه‌میر و سه‌ید
ره‌سول نازانن که‌ئه‌حمه‌د لێره نه‌ماوه و بۆ ناوچه‌ی بادینان ته‌بعید کراوه؟)
(12).
کاک ره‌ئووف مه‌لا حسێن که‌ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی بنکه‌ی (سونآ)ی حیزبی دیموکرات و
ئه‌وکاته له‌بنکه‌ی شێخان بوو، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا که‌ئایا ئه‌حمه‌د تۆفیق چ
ده‌ستێکی له‌و بآ سه‌ر و شوێن کردنه‌ی سه‌دیقدا هه‌بووه: گوتی (ناوه‌ڵاهی کاک
ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وکات زیاتر له‌مانگێک بوو له‌و ناوه دوور خرابۆوه، چه‌نده
گورگ په‌یوه‌ندییان به‌خوێنه‌که‌ی یوسفه‌وه هه‌بووه، ئه‌حمه‌دی بآ ئاگاش هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌ستی له‌و کاره‌دا هه‌بووه) (13).
له‌و باره‌یه‌وه (حه‌مه‌ی نێرگز)یش گوتی: (من رۆڵی ئه‌حمه‌د تۆفیقم له‌بآ سه‌ر و
شوێن کردنی سه‌دیقی هه‌نجیری له‌که‌سانی دژ به‌ئه‌حمه‌د بیستووه، جارێک بۆ خۆم
ئه‌و مه‌وزوعه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌ددا کرده‌وه، ئه‌حمه‌د واباسی له‌مه‌سه‌له‌که
ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکی دۆستی له‌ده‌ست چووبێت، نه‌ک وه‌ک یه‌کێک که‌خۆی
ده‌ستی له‌له‌نێو بردنیدا هه‌بووبێت) (14).
وه‌ک یه‌کێک که‌سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه زۆرم پرسیوه و سه‌رچاوه‌کانیشم
به‌سه‌ر کردوونه‌ته‌وه. پێم وایه ئه‌وه‌ی که (سویفی ریزوانی/ عه‌بدوڵا شلێر)
له‌و باره‌یه‌وه له‌نامه‌یه‌کیدا بۆ کاک (عه‌لی که‌ریمی) درکاندووه، زیاتر جێگای
سه‌رنجه ناوبراو نووسیویه:
(کاک سه‌دیقی ئه‌نجیری به‌مه‌زڵوومی له‌دایک بوو و به‌مه‌زڵوومی به‌هۆی سازمانی
ئه‌منیه‌تی شاهه‌نشاهی له‌عێراق به‌ده‌ستی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی
عێراق (زه‌کی کامیل) خه‌ڵکی ئاکرآ که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی کاربه‌ده‌ستی پ.د.ک بوو
شه‌هید کرا و کوژرا (15).
شایه‌نی باسه، مه‌سه‌له‌ی کێشه و به‌گژ یه‌کترداچوونه‌وه‌ی سه‌دیقی هه‌نجیری و
زه‌کی ئاکره‌یی مه‌سه‌له‌یه‌کی شاراوه نییه و کاتی خۆشی زۆر بڵاوه بوو. وه‌ک
ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی خزری له‌بیره‌وه‌رییه‌کانیدا باسی ده‌کات و ماوه‌یه‌ک پێش
شوێنه‌ونکردنی سه‌دیق پرسیاری له‌باره‌وه کردووه و ده‌ڵێت: (پرسیاری کێشه و
ده‌مه ته‌قه‌ی خۆی و زه‌کی ئاکره‌ییم لێکرد؟) گوتی:
(شتێکی زۆر گرنگ نه‌بوو ئێوه ئه‌وه‌تان له‌کوآ زانیوه‌ته‌وه؟)
گوتم: ئێمه له‌وڵات بیستمانه‌وه، که له‌قاوه‌خانه‌ی مسته‌فا سوله‌یمانی،
له‌ده‌ربه‌ن، زه‌کی هاتووته ژوور ئێوه‌ش لێوه بوونه، گوایه زه‌کی قسه‌ی بآ
ئه‌ده‌بانه‌ی کردووه، هه‌تا ئه‌و جێگایه که‌گوتوویه ئێوه هه‌قتان نییه بێنه
سه‌رجاده و.. پاشان ئێوه‌ش دایگژوانآ... و یه‌کآ له‌لێپرسراوانی شۆڕش که، ده‌گه‌ڵ
زه‌کی ده‌بآ، ده‌که‌وێته به‌ڕیوانی و پێش ده‌رگیری ئێوه و زه‌کی ده‌گرآ (16).
هه‌روه‌ها کاتێک کاک حه‌مه ره‌سوڵی باوکی سه‌دیق بۆ سۆراغی کوڕه‌که‌ی هاته
باڵه‌کایه‌تی و دواتر له (خه‌لان) چاوی به‌مه‌لا مسته‌فا که‌وت، مه‌لا مسته‌فا
داوای له‌ئیدریس کرد به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رابگا و هه‌روه‌ها دڵی کاک حه‌مه ره‌سوڵی
داوه و پێی گوت: (مامه ناڕه‌حه‌ت مه‌به ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ئیشاڵڵا کوڕه‌که‌ت وه‌دی دیت و پێک شاد ئه‌بنه‌وه) (17).
هه‌روه‌ها کاتێک له‌جۆزه‌ردانی 1345/ حوزه‌یرانی 1966 به‌شێک له‌کادێره‌کانی حیزبی
دیموکراتی کوردستان له (دۆڵه ره‌قه) کۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به‌بآ سه‌ر و شوێن
کردنی سه‌دیقی هه‌نجیری شتێکیان یاداشت کرد که‌دواتر سوله‌یمانی موعینی ته‌سلیمی
باره‌گای بارزانی کردبوو. نه‌ک هه‌ر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌ئیدریس ده‌بوایه بیکا و
ئه‌و داوایه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دۆڵه ره‌قه تائێستاش وه‌ڵامی نه‌هاتۆته‌وه، به‌ڵکو
ورده‌ورده ئه‌و کادێرانه‌ش ژیانیان که‌وته مه‌ترسی و تووشی راوه دوونان و
ته‌حویلدانه‌وه بوون.
کاک خالیدی حیسامی گه‌ر بیه‌وێت ره‌نگ بێت بتوانێت شتێک راستی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی
سه‌دیقه‌وه روون بکاته‌وه، زه‌کی ئاکره‌یش گه‌رما بێت پێویسته قسه‌ی خۆی هه‌بێت،
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی داهاتوو به‌ڵگه‌ی زیاترمان له‌مه‌ڕ رابردوو بخاته به‌رده‌ست.
سه‌رچاوه‌کان:
1-سیامه‌ند بایه‌زیدی، ئه‌حمه‌د تۆفیق و ئیسماعیل قاسملۆ و عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ و
26/1/2006، سایتی: www.dimane.com .
2-بڕوانه: د. یاسین سه‌رده‌شتی، هه‌ڵوێستی حیزبی توده له‌حاست کێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له‌ئێران (1941-1983)، سلێمانی، 2005- ل70-77.
3-غه‌نی بلوریان، ئاڵه‌کۆک، به‌سه‌رهاته‌کانی سیاسی ژیانم، ستوکهۆڵم، 1997،
ل155-156.
4-چپ در ایران، به‌روایت اسناد ساواک، حزب دموکرات کردستان، جلد ڕول، چاپ ڕول،
تهران، 1378، ێ 253.
5-هه‌مان سه‌رچاوه.
6-چێشتی مجێو‌ر، چاپی یه‌که‌م، پاریس، 1997، ل 476.
7-سه‌عید کاوه، ئاوڕێک له به‌سه‌رهاته‌کانی خۆم و رووداوه‌کانی نێو حیزبی
دیوکراتی کوردستانی ئێران، چاپی یه‌که‌م، 1996، ل 151-155.
8-یاسین سه‌رده‌شتی، خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی جوڵانه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی
کوردستانی ئێران له‌ساڵانی 1967-1968، ئاماده‌کردنی به‌ڵگه‌نامه و بڵاوکردنه‌وه‌ی:
شازین هێرش، سلێمانی، 2002، ل 42.
9- ل 490-491.
10-که‌ریمی حیسامی، له‌بیره‌وه‌رییه‌کانم 1970-1975، به‌رگی چواره‌م، ستوکهۆڵم،
1990، ل 6.
11-سه‌رچاوه‌ی ناوبراو، ل 154.
12-محه‌مه‌د خزری، لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌تێکۆشان و جوڵانه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 42-47
(1963-1968)ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سوید، 2003، ل 95-96-98.
13-چاوپێکه‌وتن، سلێمانی، 13/4/2006.
14-چاوپێکه‌وتن، سلێمانی، 21/4/2006.
15-عه‌لی که‌ریمی، ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیعی، چاپی دووه‌م،
سلێمانی، 2005، ل 394.
16-سه‌رچاوه‌ی ناوبراو، ل 97.
17-هه‌مان سه‌رچاوه، ل 117
|