|
مامۆستای گه‌وره‌ی كورد هه‌ژاری

مامۆستا‌و گه‌وره‌ی كورد هه‌ژاری
دانیشمه‌ند و نه‌مر كه ماوه‌ی ژیانی خۆی له ڕێگه‌ی خزمه‌ت به كوردایه‌تی ته‌رخان
كردوه‌و مامۆستایه‌كی وه‌فادرو دلسۆز و خۆشه‌ویستی بارزانی نه‌مر بوو هه‌تا ئه‌و
ڕۆژه‌ی كه سه‌ری نایه‌وه له پێنانی خزمه‌ت به‌خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و فه‌رهه‌نگی
كورده‌واری درێغی نه‌كردووه‌و به گیان و به هه‌ست و بیری پیرۆزیه‌وه له ڕێگه‌ی
كورد‌و كوردستان دا هه‌ر پێشمه‌رگه‌بووه تا توانی بۆ كوردی نوسی وخزمه‌تی به گه‌لی
كورد كردووه، له شیعرێكی دا ده‌لێت:
بارزانی پاله‌وانی كورد
هیوای پیرو جه‌وانی كورد
خه‌به‌ریان پێ دام تۆ مردووی
به دیمه‌ن له به‌ر چاو ون بووی
من ده‌زانم تۆ نامری
تۆ له مردن به هێزتری
هه‌ر له‌م شیعره دا له شوێنێكی تردا ده‌لێت:
بارزانی شیست سالی ڕه‌به‌ق
جێ خه‌وی تاشه به‌ردی ڕه‌ق
به شاخ و شكێڕانه‌وه
به به‌نده‌ن و لێڕانه‌وه
له غوربه‌ت و ده‌ربه‌دری
غه‌مخۆر و له خۆشی به‌ری
بۆ گه‌لی كورد چه‌وسایه‌وه
قه‌ت تاوێك نه‌حه‌سایه‌وه
به‌ره‌و ئازایه‌تی هان داین
ڕێگه‌ی پیاوه‌تی نیشان داین
دوژمنی بۆ بێ هێز كردین
تاریكی له سه‌ر لا بردین
مانگی عاسمانی كوردانه
بێ ئاوا بوون و نه‌مان
ئه‌وانه‌ی به مانگ ده‌وه‌ڕن
له ڕاست لۆمه‌ی ویژدان كه‌ڕن
زۆر به درێژی له سه‌ر ئه‌و شیعره ده‌ڕاوت و له شوێنێكی تردا ده‌لێتن:
بارزانی بابی هه‌ژاران
هه‌توانی دل برینداران
شیوه‌ن شایانی تۆ نیه
ئه‌سرین ڕشتن چی بۆ نیه
من بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستم
په‌یمانت ده گه‌ل ده‌به‌ستم
تا ده‌مرم پێت وه‌فا داربم
چۆن بووم هه‌رهه‌مان هه‌ژاربم
بارزانی پاله‌وانی كورد
هیوای پیرو جه‌وانی كورد
خه‌به‌ریان پێ دام تۆ مردووی
به دیمه له به‌ر چاو ون بووی
من ده‌زانم تۆ نامری
|