کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی ڕۆمان نووسێکی گه‌وره‌ی کورد : عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ

زانا‌و رووناكبیری كورد عه‌ره‌بی شه‌مۆ ساڵی
1897 له گوندی (سوسز)ی ناوچه‌ی قارسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ر به‌شێخانی (ئێزید-داستی) له‌دایك بووه، سه‌ره‌تا
ژیانی به شوانكاری به‌سه‌ر بردووه و دواتر بۆ خوێندن چۆته گوندی
(ئه‌لكسه‌نده‌رۆڤ)و پێش سه‌ر هه‌ڵدانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917 له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی روسیاوه خراوه‌ته زیندانه‌وه.
دوای به‌رپابوونی شۆڕش رووی كرده شاری (ستاڤ ڕۆپڵ)ی باكووری قه‌وقاز و چووه
ریزی پارتی به‌لشه‌فیكه‌وه، له ساڵانی 1920-1924 په‌یمانگای خۆرهه‌ڵاتی له
مۆسكۆ ته‌واو كردووه، دواتر بووه به‌نوێنه‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
كۆمۆنیستی ئه‌رمه‌نستان له یه‌ریڤان.
ساڵی 1930 بووه به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (ڕێیا تازه) تا ساڵی 1938 ئه‌و
رۆژنامه‌یه‌ی به‌پیتی لاتینی بڵاوكرده‌وه‌و دواتر گۆڕدرا به پیتی سلاڤی
روسی، ساڵی 1932 له شاری لینینگراد ده‌ستی كردووه به خوێندنی باڵا و وا
بڕیار بوو تێزی دكتۆراكه‌ی سه‌باره‌ت به كورد‌و رووناكبیری كورد بێت، به‌ڵام
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆڤیه‌ت و حوكمی ستالینه‌وه ده‌ست گیر كرا‌و بۆ
ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سیبیریا دوور خرایه‌وه.
ساڵی 1946 هه‌ر له سیبریا كیژێكی رووسی به‌هاوسه‌ری ژیانی هه‌ڵئه‌بژێرێ،
دوای مردنی ستالین گه‌ڕایه‌وه‌یه‌ریڤان و خۆی بۆ كاری ئه‌ده‌بیات و نووسین
ته‌رخان كرد، وێڕای یه‌كه‌م هه‌وڵی له بیسته‌كاندا بۆ دانانی (ئه‌لف و
بێ)یه‌كی كوردی به‌پشت به‌ستن به پیتی لاتینی زوربه‌ی نووسینه‌كانی له
گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ی سۆڤیه‌تدا بڵاوكردۆته‌وه، له بواری
نووسینی رۆمان‌دا ده‌چێته ئاستی نووسه‌ره‌ناوداره‌كانی جیهانه‌وه.
له به‌رهه‌مه‌كانی: رۆمانی (شڤانی كورد -1930)، رۆمانی ( به‌ربانگ-1957)، (
ژیانی به‌خته‌وه‌ر -1959)، (كوردانی ئه‌رمه‌نستان-1961). ئه‌م نووسه‌ره
گه‌وره‌یه‌ی كورد ساڵی 1978 بۆ دوا جار ماڵئاوایی له ژیان كرد