
له ساڵی 1923 له لۆزان سویس مصطفى كمال أتاتورك و ذياب آغا
پێویسته
هه‌موو کوردێک ئه‌م نووسينه بخۆێنێته‌وه!
29/11/2007
کوردۆمیم
به پیێ
دۆکۆمێنته مێژووییه‌کان و ئه‌وه‌ی له کوردستان له به‌ر سێبه‌ری مێژوودا نوسراوه
، کاتێک ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ترکییه له ساڵی 1923 له لۆزان سویس
بوو،ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌کانی دیکه گوتیان: له کوردستان دا دانیشتوانی
کورد هه‌ن،و ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه دا نیشته‌جێن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م په‌یمانه ئیمزا
که‌ین ، چ به سه‌ر ئه‌وان دێ؟" عیسمه‌ت پاشا، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ترک
وڵامی دانه‌وه:" حکوومه‌تی ترکی ترکییه هه‌ر ته‌نی حکوومه‌تی ترکان نییه ،
حکوومه‌تێکی ترکی و کوردی یه. گه‌لی کورد و ترک بڕیاریان داوه به‌یه‌که‌و بژین،
جا بۆیه هیچ کێشه‌یه‌ک له ئارا دا نییه ، به‌ڵام عیسمه‌ت پاشا ده‌بوو ڕاستی ئه‌و
قسه‌یه بسه‌لمێنێ ، ئه‌و له که‌ماڵ پاشای ڕائه‌سپارد له ئانکارا شتێک بکا بۆ
ئه‌وه‌ی بیسه لمێنێ که گه‌لی کورد له گه‌ڵ گه‌لی تورکن.
که‌ماڵ پاشا ، له دوای حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌ندامی کوردی پارله‌مانی تورکیه‌ی نارد و
پێی گوت، ده‌بێ سبه‌ینێ جلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر که‌ی و له گه‌ڵما بێی بۆ پارلمان
بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو که‌س و به ڕۆژنامه‌نو‌سانی وڵاتانی تر نیشان بده‌ین که
حکوومه‌تی ترکییه هه‌بوونی گه‌لی کورد و نه ریته‌کانیان ، جلوبه‌رگ و کولتووریان
قبووڵ ده‌کا. بۆ ڕۆژی دواتر حه‌سه‌ن خه‌یری به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه هاته
پارلمان و له‌وێدا قسه‌ی کرد و وتی: گه‌لی کورد و گه‌لی ترک بڕیاریان داوه به
یه‌که‌وه بژین، گه‌لی کورد نایه‌وێ له ترکییه جوێ بێته‌وه. دوایه که‌ماڵ پاشا
داوای لێکرد که ئه‌و قسانه‌ی له پارله‌ماندا کردوونی بکاته تیلگراف و بینێرێ بۆ
نۆێنه‌ری تورکیه له لۆزان.
حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌و تێلێگرافه‌ی نارد بۆ لۆزان، له‌وێ عیسمه‌ت پاشا تێلگرافه‌که‌ی
نێشانی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئوڕووپایی دا. ئه‌وانیش قه‌بوڵیان کرد که کورد به‌و
په‌یمانه رازیه و په‌یمانه‌که‌یان ئیمزا کرد که به په‌یمانی لۆزان ناسراوه و
ڕه‌دی په‌یمانی سێڤه‌ره که ساڵی 1920 له فه‌رانسه ئیمزا کرا و له ماده‌کانی 62
و 63 دا باس له جه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد تا قۆناغی سه‌ربه‌خۆێی ئه‌کا.
ماوه‌یه‌کی درێژی پێنه‌چوو حه‌سه‌ن خه‌یری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه‌وه
گیرا و ناردرایه به‌ر‌ده‌م دادگا‌ی تایبه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته که به ئیستکلال
مه‌حکه‌مه‌سی به نێوبانگه.
له مه‌حکه‌مه دا حقووقزان و پارێزه‌ره‌ی لێ نه‌بوو، ته‌نێ ئه‌ندامانی پارلمان و
پارتییه‌که‌ی که‌ماڵ پاشای لێ بوو. به حه‌سه‌ن خه‌یرییان گوت : " ئه‌تۆ
ناسیۆنالیستێکی کوردی ، ئه‌تۆ ده‌ته‌وێ ترکییه دابه‌ش که‌ی و کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆی
کورد دابمه‌زرێنی." حه‌سه‌ن خه‌یری وڵامی دایه‌وه: " نا، نا، ئێوه ده‌زانن من
کێم. ئه‌من حه‌سه‌ن خه‌یریم. ئه‌من له پارلمان دا قسه‌م کرد، تێلگرافێکم نارد بۆ
لۆزان، چۆن ڕێتان ده‌که‌وێ به من بڵێن:
" ئه‌تۆ جیاوازیخوازێکی کوردی". ئه‌وان پێیان گوت : " له‌بیرته ڕۆژێک جلوبه‌رگی
کوردیت ده‌به‌ر کردبوو و به‌و جلوبه‌رگانه‌وه هاتییه نێو پارلمان، جا بۆیه ئه‌تۆ
کوردێکی جیاوازیخوازی."
حه‌سه‌ن خه‌یری به مه‌رگ حوکم درا، کاتێک بردیانه به‌ر سێداره و لێیان پرسی
دوایین قسه‌ت چییه؟ گوتی : ئه‌من ده‌مه‌وێ قه‌بره‌که‌م له جێیه‌کی ئه‌وتۆ بێ که
کورده‌کان هاتوچووی به‌لا دا به‌که‌ن و داوا ده‌که‌م هه‌رجارێک که کوردێک گه‌یشته
سه‌رقه برم تفێکی لێ بکا له به‌ر ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ی پێم کردن.