|
پارێزه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگری له
دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد
ده‌ڵێت: تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید ناسراو به (عه‌لی
كیمیایی) ته‌نها له سه‌ر دۆسیه‌ی
ئه‌نفال ژماره‌یه‌ك سزای له
سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو كه
ده‌بوو له 5/10/2007 له
سێداره‌درابوایه. سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)، پارێزه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: ئه‌و تاوانباره له 24/6/2007 دا له سه‌رتاوانه‌كانی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد 5 سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو بوو، به‌ڵام سه‌یره كه دواخراوه، چونكه به‌پێی یاسا هه‌قوابوو له 5/10/2007 دا سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرابوایه، ره‌نگه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك تا ئه‌مڕۆ دواخرا بوو.:p>
سه‌باره‌ت به ئاگاداربوون له
رۆژی له سێداره‌دانی ئه‌و
تاوانباره، پارێزه‌ر
عه‌بدولڕه‌حمان زێباری گووتی:
نه‌خێر ئێمه ئاگادار
نه‌كرابووینه‌وه، چونكه به‌پێی
یاسا بریكاری تاوانبار له رۆژی
جێبه‌جێكردنی سزای له
سێداره‌دانی بریكاره‌كه‌ی ئاگادار
ده‌كرێته‌وه، نه‌ك بریكاری
سكاڵاكار.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگری له
دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد گووتی:
ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر پڕشنگداره كه
ئه‌و تاوانباره له سێداره‌درا و
به سزای عادیلانه گه‌یشت، هه‌ر
به‌مبۆنه‌وه پیرۆزبایی خۆم
ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدانی كورد و كوردستان
ده‌كه‌م.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به
عه‌لی كیمیایی) كێیه؟!.
له‌م به‌شه‌دا چه‌ند زانیارییه‌ك
ده‌رباره‌ی تاوانبار عه‌لی
كیمیایی بخوێنه‌وه:
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (30ی تشرینی
دووه‌می 1941 )له شاری (تكریت)
له دایكبووه و كوڕه مامی
(سه‌دام حسێن)ـه و یه‌كێك بوو
له سه‌ركرده باڵاكانی رژێمی
به‌عسی رووخا‌و و له ناوه‌ڕاستی
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو،
پۆستی وه‌زیری به‌رگری له
ئه‌ستۆگرتووه، دوای
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له
16ی ئاداری 1988 به (عه‌لی
كیمیایی) ناوی ده‌ركرد.
له ئاداری 1987 وه‌ك به‌رپرسی
حزبی به‌عسی رووخا‌و له كوردستان
ده‌ست نیشانكرا و سه‌رپه‌رشتی
كردنی پۆلیس و سوپا و جاش و
چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به
به‌عسی له ئه‌ستۆ گرتووه، دوو
مانگ دوای وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته،
شاڵاوی بنبڕكردنی كوردی ده‌ستی
پێكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
تاوانه‌كانی كیمیاباران،
زینده‌به‌چاڵكردن، ئه‌نفال و
راگواستن و خاپووركردنی لادێكانی
كوردستان بووه به‌رنامه‌ی سوپای
عێراق.
هه‌ر له 1987 دا عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جید مه‌رسومی سێهه‌می
ده‌ركرد و رێگه‌ی دا به هێزه
عێراقییه‌كان بۆ كوشتن و
له‌ناوبردنی مرۆڤی كورد و
گیانله‌به‌رانی كوردستان، به‌و
پێیه‌ی كه وه‌كو پێشمه‌رگه
حسیابیان بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها به فه‌رمانی ئه‌و له
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی
كوردستان هاوڵاتیانی كورد
كیمیابارانكران و به‌هۆیه‌وه
ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیانی شه‌هید
بوون.
له دادگای دۆسیه‌ی ئه‌نفال
رایگه‌یاندبوو؛ من هیچ تاوانێكم
ئه‌نجام نه‌داوه بۆیه
داوای لێبوردن ناكه‌م، من ته‌نیا
فه‌رمانم دایه سوپا به رووخاندی
لادێیه‌كان و دانیشتووانی بۆ
شوێنكی دیكه بگوازنه‌وه.
دوای داگیر كردنی كوێت له 1990 ،
وه‌ك پارێزگاری كوێت هه‌ڵبژێردرا
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگێكی
ناڕه‌زكاری بێده‌نگ بكات.
دواتر له 1991 تا 1995 وه‌ك
وه‌زیری به‌رگری خزمه‌تی سه‌دامی
كرد و دوای ئه‌وه، وازی له كاری
حكومی هێنا و وه‌ك ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی
عێراق و به‌رپرسی لقی حزبی به‌عس
له پارێزگای سه‌لاحه‌دین شوێنی
له دایكبوونی خۆیی و سه‌دام
مایه‌وه.
له كوشتنی هه‌ردوو زاواكه‌ی
سه‌دام (حسێن كامل مه‌جید و
سه‌ددام كامل مه‌جید) كه برازای
خۆی بوون، رۆڵێكی باڵای هه‌بوو و
ته‌نانه‌ت براكه‌شی له‌و رووداوه
كوشت.
له كاتی شه‌ڕی دوومی كه‌نداو له
ئاداری 2003 به‌رپرسی سه‌ربازی
باشوور بوو و تا له 21ی ئابی
2003 ده‌ستگیركرا.
كه تا دوا دادگاییكردنی ئه‌و
تاوانباره له‌سه‌ر تاوانی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و
تانباره تا 8 سزای
له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه
له‌لایه‌ن دادگای باڵای
تاوانه‌كانی عێراق ، له‌وانه
تاوانه‌كانی جینۆسایدكردنی كورد
له كاره‌ساتی ئه‌نفال،
سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شیعه‌كان
له 1991 و هه‌روه‌ها رووداوی
نوێژی هه‌ینی كه تیایدا
(محه‌ممه‌د سادق سه‌در) مه‌رجه‌عی
شیعه‌كان و باوكی موقته‌دا سه‌در
تێیدا گیانی له ده‌ستدا. |